فارسی
English
دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی "سومەیە ئەختەرشومار" لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری
پزیشکێکی پسپۆڕ و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژینا، بە بەندکران و جەریمەی نەختی حوکم درا
مامۆستا سابیر خودامورادی بە ٢٢ مانگ بەندکرانی تەعزیری حوکم درا
دەسبەسەرکردنی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان
دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی قوتابییەکی پۆلی یازدە
فەلسەفەی دامەزراندنی "یەکیەتیی ژنانی دێموکرات"
ئەحمەد حەسەنزادە دوای کۆتاییهاتنی حوکمی بەندکرانەکەی، لە بەندیخانە ئازاد کرا
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu

کوشتن و بریندارکردنی 117 کەس، گرتنی 373 کەس و سەپاندنی 4518 مانگ زیندان بەسەر 51 زیندانیی سیاسی لە وەرزی چوارەمی 2019 دا

ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێ مانگی سەرەتای 2020دا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-04-06
  • کات: 08:03

ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سێ مانگی سەرەتای 2020دا

کوردستانی ئێران لە ساڵی نوێی 2020 و لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵیشدا بەشی شێری لە سەرکوتکاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنەکانی سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدا پێبرا.

بەپێی ئەو داتا و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لای خۆی تۆماری کردوون، تەنیا لە ماوەی سێ سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 316 حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕووی داوە.

لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا لانیکەم 45 کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری‌ و رەفتاری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەو 45 کۆڵبەر و کاسبکارە 16 کاسبکاریان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران یان بەربوونەوە لە بەرزایی لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی یان مانەوە لە ژێر ڕنوو و شەختە و سەرمای کوێستانەکاندا گیانیان لە دەست داوە. هەروەها 37 کەس لەوانیش بە هەمان هۆکارەکانی ئاماژەپێکراو بریندار بوون و دەیان سەر ئەسپ‌ و ئێستری ئەو کاسبکارانەش بە کوشت چوون و دەست بەسەر چەندین میلیارد تمەن بار و کەلوپەلیان داگیراوە.

کوژران و برینداربوونی 37 کاسبکار لە وەرزی یەکەمی 2020 لە حاڵێکدایە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی 2019شدا 252 کەس لەو کاسبکارانەیان دابووە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان کە 81 کەسیان کوژرابوون و 171 کەسیشان بریندار ببوون.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بەفرانبار لاوێکی خەڵکی گوندی “سیس” سەر بە شاری دێولان لە پارێزگای سنە بە ناوی ”نادر کەریمی“ لەکاتی ڕۆشتن بۆ هەرێمی کوردستان و  لەلایەن سپای پاسدارانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و کوژراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بەفرانباریش، لە نزیک چۆمی “سۆفی ئاوا”ی شاری “جوانڕۆ” تەرمی یەکیک لە خۆپیشاندەرانی ئەو شارە بە ناوی “هاشم مورادی” دۆزراوەتەوە. بە پێی زانیارییەکان لە کاتی دۆزینەوەی جەستەی بێ گیانی ئەم شارۆمەندە کوردە، جێگای ئەشکەنجە بە ڕوونی بە جەستەیەوە دیار بووە.

ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی بەفرانبار تەرمی “سەردار ئەعەزەمی” خەڵکی بەخشی شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشان، لە زێدی خۆی ئەسپەردەی خاک کراوە. سەردار ئەعەزەمی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر و لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئێران لە شاری پەرەند سەر بە پارێزگای تاران ون ببوو و لەو کاتەوە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نەبوو. حەوتوویەک دواتریش تەرمی نادر ڕەزایی ئابتاف، خەڵکی کرماشان پاش گیان لەدەستدان لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێراندا ڕۆژی ٨ی بەفرانبار ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و بە خاک سپێردراوە.

هەر لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا 165 کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. ژمارەیەک لەوان دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان تا کاتی دادگایی‌کرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و 72 کەس لەوان دادگایی کراون و حوکمی 4 مانگ هەتا 16 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە. بەپێی وردبینییەکان ئەم 72 بەندییە سیاسییە سەرجەم 3015 مانگ (251 ساڵ و 3 مانگ) زیندانیان بەسەردا سەپاوە. هەروەها بەندکراوێکی سیاسیی کوردیش بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم حوکمی ئێعدامی دراوەتێ.

ئەم ڕێژە زۆرە لە بەندکردنی چالاکانی سیاسی لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵ و سەپاندنی سزای قورس بەسەر ئەوان لە حاڵێکدایە کە دەزگا ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی 2019شدا 738 کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کوردیان بەتۆمەتی هەوڵدان لەدژی ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کردبوو.

لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 8 بەندکراوی کورد کە بە تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان و کوشتنی ئانقەست حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو، لەدار دراون. دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی 2019شدا دەیان بەندکراوی کوردی لەدار دابوو کە “چاونیوز”، ئۆرگانی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناونیشانی 43 کەس لەوانی ئاشکرا کردبوو.

لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا تەقینەوەی مینە لەکارنەخراوەکان لە کوردستان زیاتر لە 15 قوربانیی وەرگرتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 8 کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. لەو 8 کەسە 3 کەسیان کوژراون و 5 کەسیان بریندار بوون به‌ڵام بە دڵنیاییەوە ئاماری ورد و ده‌قیقی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین _ بەهۆی ئەوەی‌ هه‌واڵده‌رییه‌ ڕه‌سمییه‌کان خۆ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌بوێرن یان ناوی قوربانیان ئاشکرا ناکه‌ن_ له‌وه‌نده‌ زیاتره‌ که‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆماری کردوه‌. جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵی 2019ش دەیان کەس لە کوردستان قوربانیی تەقینەوەی مین و تەقەمەنییەکانی پاشماوەی شەڕی کوردستان و شەڕی 8 ساڵەی ئێران و عێڕاق ببوون کە “چاونیوز” ناو و ناسناوی 40 کەس لەوانی ئاشکرا کردبوو.

هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە 18 کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بەهۆی نەبوونی ستانداردی ئەمنیەتی لە شوێنی کارکردنەکانیان بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە شوناسی 10 کەس لەوان لەلای ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە. لەو 10 کەسە 8 کەسیان لەجێدا گیانیان لەدەست داوە. ژمارەی ئەو کرێکارە کوردانەی لە ماوەی ساڵی 2019شدا بەهۆی رووداوی کارەوە مردبوون یان بریندار ببوون دەیان کەس بوو کە “چاونیوز” زانیاریی وردەی لەسەر 77 کەس لەوان تۆمار و بڵاو کردبۆوە.

ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا دیار و بەرچاو بوو. لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ 65 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 35 کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە. لەو 35 کەسە کە 15 کەسیان ژن و 25 کەسیان پیاو بوون و کەم تەمەنترینیان دوو کوڕ و کجێکی 14 ساڵان و بەتەمەنترینیان پیاوێکی 56 ساڵ تەمەن بووە.

ساڵی ڕابردووش سەدان کەس لە کوردستان هەوڵی خۆکوشتنیان دابوو کە بەداخەوە هەرنەبێ 298 کەس لەوان بەو هۆیە گیانیان لەدەست دا.

ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو بەشەی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بە میدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و دروستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ڕاگەیەندراوە.

***

خشتەی پێشێلکردنەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی 2020 زایینیدا بەشێوەی خوارەوە دەخرێتە بەرچاو:

زانیاری لە سەر ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لە وەرزی یەکەمی 2020دا  کووژراون و بریندار بوون

ڕیز ناو و ناسناو شوێن جۆری زیان چۆنیەتیی ڕووداو ڕێکەوت
1 سدیق خالیدی مەهاباد کوژراوە ئوتومبیلەکەی لە شاری مەلەکان بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ 12/10/1398
2 بێهنام عەلیزادە قوتووری خۆی بریندار بووە لە شوێنێک بەناوی “گەربەڕان” دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران 14/10/1398
3 عەلی یوسفی قوتووری خۆی بریندار بووە لە شوێنێک بەناوی “گەربەڕان” دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران 14/10/1398
4 خدر بێنەوا سەردەشت کوژراوە ڕۆژی 5ی بەفرانبار لە شوێنێک بەناوی “کانی خاتوون” دراوەتە بەر دەستڕێژ و دوای 10 ڕۆژ  برینداری گیانی لەدەست دا 15/10/1398
5 ئۆمید حەیدەری نەغەدە بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار دراوەتە بەر دەستڕێژ 18/10/1398
6 شوان عەبدوڵلاهی سەردەشت بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 18/10/1398
7 مەجید مەزلوومی چاڵدران بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ 19/10/1398
8 محەممەد مەراز چاڵدران بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ 19/10/1398
9 عەلی نادری کرماشان کوژراوە لە سێ ڕییانی قازانچی ئوتومبیلەکەی بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ 23/10/1398
10 جەماڵ باڵەکی مەریوان بریندار بووە لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزایی بەربۆتەوە 26/10/1398
11 مەزهەر سەیدڕۆستەمی قەسری شیرین بریندار بووە ئوتومبیلەکەی بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ 30/10/1398
12 سالار ڕەحمانی سەڵماس بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ 4/11/1398
13 محیەدین عەزیزی سەردەشت بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 4/11/1398
14 ئەسعەد پیری پیرانشار بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 6/11/1398
15 عەلی هاد‌ی‌زادە خۆی بریندار بووە لە سنووری باکووری کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 6/11/1398
16 حوسێن هادی‌زادە خۆی بریندار بووە لە سنووری باکووری کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 6/11/1398
17 محەممەد ئیزەدی پیرانشار بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 10/11/1398
18 عوسمان وەزیری پیرانشار بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 10/11/1398
19 وەلی گوندەک مەلا پیرانشار بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 10/11/1398
20 عوسمان فتووحی سەقز گیانی لەدەست داوە لە کوێستانەکانی سەقز بەهۆی سەرما و شەختەوە ڕەق هەڵاتوە و گیانی لەدەست داوە 12/11/1398
21 محەممەد ڕەحمانی مەریوان بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 12/11/1398
22 فەرەیدوون بانەیی بانە بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان و بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بووە 17/11/1398
23 محەممەد فەقێ زادە پیرانشار بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 19/11/1398
24 نەبی ئەحمەدپەنا پیرانشار بریندار بووە بەهۆی سەرمابردوویی لە نەخۆشخانە خوێندراوە 20/11/1398
25 پەیمان عەبدی پاوە بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 20/11/1398
26 ئەحمەد سەحرایی پاوە کوژراوە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
27 عەزیم ئەمین زادە نۆدشە بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
28 شادمان سەیدی جوانڕۆ بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
29 ڕەسووڵ هووشی جوانڕۆ بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
30 تەها سولەیمانی جوانڕۆ بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
31 زاهید نووری جوانڕۆ بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
32 جەبار محەمەدی پاوە بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
33 شاهد ئەداک سەوڵاوا کوژراوە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
34 جەلال نووری جوانڕۆ بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
35 حوسێن حەقانی پیرانشار بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
36 کامڕان قادری پیرانشار بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 27/11/1398
37 ئەرکان عەباسی ماکۆ بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 28/11/1398
38 سەیوان سەیفی سەوڵاوا بریندار بووە بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزەکانی رێژیم تووشی زەربەی مێشک بووە 3/12/1398
39 زەکەریا موعەتەر مەریوان بریندار بووە لە بەرزاییەکانی ملەی تەتە هەڵدێراوە 5/12/1398
40 وەلی خەلیفە پیرانشار بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 5/11/1398
41 عەلی مامل ورمێ بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە و گوللە بەر پشتی کەوتوە 9/11/1398
42 مەولوود بیشیری پیرانشار بریندار بووە لە ئوتومبیلەکەیدا بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ 19/12/1398
43 محەممەد قادری سەردەشت بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە 22/12/1398
44 سەیوان شەریفی بانە کوژراوە تەمەن 23 ساڵ لە سنووری هەنگەژاڵ دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لەدەست داوە 25/12/1398
45 ئازاد عومەری خۆی گیانی لەدەست داوە لە کوێستانەکانی سەرسنووری ناحیەی کۆتۆل لە سەرمان ڕەق هەڵاتوە 28/12/1398

ئەو کەسانەی لە وەرزی یەکەمی 2020دا  گیراون و حوکم دراون

ریز ناو و ناسناو شوێن پیشه‌ چۆنیه‌تیی رووداو رێکه‌وت
1 فەرامەرز غەفووری سنە چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/10/1398
2 سۆهراب جانفەزا سەڵماس مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/10/1398
3 ئارام فەتحی مەریوان شاعیر و نووسەر بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 13/10/1398
4 عادڵ سالم‌فەرد شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 13/10/1398
5 عەبدولواحید عەلینژاد شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 13/10/1398
6 دڵشاد فەرەجی پاوە مەدەنی بەتۆمەتی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات سزای ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە 13/10/1398
7 هونەر (کەبیر) حوسێنی پاوە مەدەنی بەتۆمەتی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات سزای ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە 13/10/1398
8 حەبیب ڕەزایی کرماشان خوێندکار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 13/10/1398
9 موزەفەر وەلەدبەیگی پاوە ڕۆژنامەنووس بەهۆی ئەوەی لە کاناڵی تێلێگرامی خۆیدا وشەی “شەهید”ی بۆ قاسم سوڵتانی بەکار نەهێناوە گیراوە 14/10/1398
10 شاهۆ  خزری بۆکان چالاکی ئەدەبی بە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی  سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە مانگی رەزبەر گیرابوو
11 هومەن فەیزی بۆکان چالاکی ئەدەبی بە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی  سزای 4 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە مانگی رەزبەر گیرابوو
12 ژاکا ئیسماعیل‌پوور بۆکان چالاکی ئەدەبی بە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی  سزای 3 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە مانگی رەزبەر گیرابوو
13 سمکۆ مەعڕووفی بۆکان چالاکی ئەدەبی بە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی  سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە مانگی رەزبەر گیرابوو
14 مێهران مەعنەوی ورمێ مەدەنی خەڵکی گوندی “گەنکەچین” و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 14/10/1398
15 فازیل عومەری ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی  سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 14/10/1398
16 مادیح مورادی سنە مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 14/10/1398
17 قادر مەجیدپوور سەوڵاوای مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 15/10/1398
18 هەیبەت ئەمین‌زادە سەوڵاوای مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 15/10/1398
19 ئارەش نەسرکورد سنە مەدەنی بەتۆمەتی چالاکیی سیاسیی پێشووی لە حیزبێکی کوردیدا  لە شاری وەرامین گیراوە لە سەرماوەزدا گیراوە
20 فەرهاد مەجیدزادە کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە 16/10/1398
21 فاتیح پەروازە نێی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 16/10/1398
22 وەفا بەدەخش نێی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 16/10/1398
23 سەیران خەرامیدە سنە چالاکی مەدەنی ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی 20/10/1398
24 شەهرام کازمیان ورمێ هونەرمەند بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانیی دراوەتێ 16/10/1398
25 سیاوەش حەیاتی کرماشان چالاکی سیاسی بە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە زانکۆی کرماشان گیراوە 22/10/1398
26 پشتیوان ئەفسەر مەریوان چالاکی سیاسی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 9 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 20/10/1398
27 موبین مرادی کرماشان چالاکی سیاسی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 22/10/1398
28 تۆفیق قەلعەکوویی سنە مەدەنی بە تۆمەتی خۆپیشاندان لەدژی بەردانەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لەلایەن سپای پاسدارانەوە گیراوە 22/10/1398
29 سەلاح غەریبی کرماشان چالاکی سیاسی بە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە زانکۆی کرماشان گیراوە 22/10/1398
30 نەبی تەڕدەست کرماشان چالاکی سیاسی بە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە زانکۆی کرماشان گیراوە 22/10/1398
31 ئەشکان والی‌زادە کرماشان چالاکی سیاسی بە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە زانکۆی کرماشان گیراوە 22/10/1398
32 سیروس عەباسی دێولان چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 24/10/1398
33 فەریدە وەیسی دێولان چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 24/10/1398
34 محەممەد خاتری کامیاران مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران سزای 9 مانگ زیندانی دراوەتێ 24/10/1398
35 کەیوان موکەڕەمی ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ 24/10/1398
36 ئازاد عەباسی دێولان چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 24/10/1398
37 ئامانج نیک‌پەی مەریوان چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 25/10/1398
38 موسلیم سولەیمانی سنە خوێندکاری زانکۆ بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 25/10/1398
39 زانیار ئەحمەدپوور سنە خوێندکاری زانکۆ بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 25/10/1398
40 ئەڕشەد ئەتابەک سنە خوێندکاری زانکۆ بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 25/10/1398
41 وریا فەرەجی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 2 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 22/10/1398
42 یاوەر ئەمیرخانی جوانڕۆ مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە پێشتر گیراوە
43 یاسر ئەحمەدی جوانڕۆ مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە پێشتر گیراوە
44 مەیسەم محەممەدی‌نوور جوانڕۆ مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە پێشتر گیراوە
45 بەختیار زارعی جوانڕۆ مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە پێشتر گیراوە
46 پەرویز ناسری ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 22/10/1398
47 محەممەد شیخکانلوو خۆی مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 23/10/1398
48 سامان عەبدولعەزیززادە کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 24/10/1398
49 ئاڕمان وەفایی سنە مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 3مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ 27/10/1398
50 کامبیز ئەسەدی کامیاران هونەرمەند بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 27/10/1398
51 ئەمیرعەلی ماجید ئیلام کتێب‌فرۆش بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 28/10/1398
52 عیرفان محەممەدی سنە مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 27/10/1398
53 هێرش خوسرەوی سنە مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 27/10/1398
54 گۆران یوسفی سنە مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 27/10/1398
55 چەکۆ قادری مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 27/10/1398
56 سادق شامی مێهران/ ئیلام مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە 28/10/1398
57 عەلی ئیسماعیلی شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە 28/10/1398
58 ئۆمید کەرەمی سنە مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە 30/10/1398
59 بڕیار کاوە مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 2/11/1398
60 فەردین مورادی سنە مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 2/11/1398
61 سیروان ئۆلنیا بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و هاوکاری گرووپە ئیسلامییەکان دەستبەسەر کراوە 2/11/1398
62 ئەبولفەزل زاهید کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 2/11/1398
63 سەمیع عەلیزادە مەهاباد مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 2/11/1398
64 مێهدی ئیسماعیلی ساین‌قەڵا مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 2/11/1398
65 د. ئومید مودەڕیسی مەریوان پزیشک و چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 2/11/1398
66 سەلمان ئەفڕا مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە 5/11/1398
67 وەحید فەتاحی پاوە ڕۆژنامەنووس بەهۆی ئەوەی لە کاناڵی تێلێگرامی خۆیدا وشەی “شەهید”ی بۆ قاسم سوڵتانی بەکار نەهێناوە گیراوە 6/11/1398
68 ئەسکەندەر چراغی بانە چالاکی فەرهەنگی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 6/11/1398
69 دارا ڕەشیدی سەردەشت مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە 6/11/1398
70 ئەسکەندەر لوتفی سنە مامۆستای قوتابخانە ە تۆمەتی ”بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە“ حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە 7/11/1398
71 سامان رەببانی سەقز مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژبە ڕێژیم سزای  سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە 7/11/1398
72 حەیدەر قوربانی کامیاران چالاکی سیاسی سزای 118 ساڵ زیندانی داسەپاو بەسەر ئەودا بۆ ئیعدام گۆڕاوە 8/11/1398
73 ناسر مەحموودنیژاد تەرگەوەڕی ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای   15ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 8/11/1398
74 ساوێن مەحموودیان‌ڕاد سەردەشت مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و بۆ زیندانی مەهاباد گواستراوەتەوە دوو مانگ پێش گیرابوو
75 سەردار ئوزمووش باکووری کوردستان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 8/11/1398
76 ئومید سەعیدی ورمێ مەدەنی پێشتر گیرابوو و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 8/11/1398
77 کامران قاسمی ورمێ مەدەنی پێشتر گیرابوو و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 8/11/1398
78 کەیهان ڕەشیدی ورمێ مەدەنی پێشتر گیرابوو و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 8/11/1398
79 باسام مورادی کامیاران چالاکی سیاسیی پێشوو بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 8/11/1398
80 عەبدوڵلا ئەحمەدی سەلاسی باوەجانی مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 4 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 8/11/1398
81 حەمەد ڕەزا ڕەمەزان زادە، کوردی خورسان مامۆستای قوتابخانە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات  سزای  13 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 9/11/1398
82 حوسێن ڕەمەزانپووڕ کوردی خورسان مامۆستای قوتابخانە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  8 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 9/11/1398
83 حەمید ڕەزا ڕەجایی کوردی خورسان مامۆستای قوتابخانە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  4 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 9/11/1398
84 مستەفا ڕەباتی کوردی خورسان مامۆستای قوتابخانە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  3 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە 9/11/1398
85 حەسەن جەوهەری کوردی خورسان مامۆستای قوتابخانە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  3 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە 9/11/1398
86 سەعید حەقپەرەست کوردی خورسان مامۆستای قوتابخانە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  3 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە 9/11/1398
87 عەلی فرووتەن کوردی خورسان مامۆستای قوتابخانە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  3 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە 9/11/1398
88 پەروین  ئەدوایی مەریوان چالاکی مەدەنی بۆ کێشانی ماوەی 2 ساڵ زیندانییەکەی بەڕێی گرتوخانەی ناوەندیی مەریوان کراوە 10/11/1398
89 حوسێن ئازەریون پیرانشار مەدەنی ڕۆژی 7ی ڕەزبەر بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و بۆ بەندیخانەی ورمێ گواستراوەتەوە 10/11/1398
90 عوسمان دڵ‌ئەنگیز مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە 10/11/1398
91 شارام کازمیان ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 10/11/1398
92 سیرووس عەزیزی کرماشان پێرەوی یارسان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/11/1398
93 نادر عەزیزی کرماشان پێرەوی یارسان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/11/1398
94 ئیسحاق ڕووحی سنە چالاکی کرێکاری بۆ کێشانی ماوەی 1 ساڵ زیندانییەکەی بەڕێی گرتوخانە کراوە 13/11/1398
95 ڕەسووڵ سریلالی کرماشان مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە …………………
96 پەرویز کەدیوەریان کرماشان مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە …………………
97 مێهدی عەبداڵی کرماشان مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە …………………
98 عەلی مووسا کرماشان مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە …………………
99 میلاد کرماشان مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە …………………
100 ئیحسان کرماشان مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە …………………
101 زانیار ئەحمەدی سەلاس باوەجانی مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە …………………
102 کەدیوەریان کرماشان مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە …………………
103 یونس ڕەحیمی کرماشان مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە …………………
104 چیا محەممەدی سنە مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 14/11/1398
105 سەید پەیام بێدروود کرماشان چالاکی یارسان بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 15/11/1398
106 ئەمیر گوەیلی سنە مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 16/11/1398
107 گۆران قوربانی مەریوان ژینگەپارێز بۆ کێشانی ماوەی  5 ساڵ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی مەریوان کراوە 17/11/1398
108  هادی تەنوومەند بۆکان چالاکیی کرێکاری بۆ کێشانی ماوەی  3 ساڵ و 6 مانگ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی بۆکان کراوە 17/11/1398
109 ئەمین سیبەری کرماشان چالاکیی کرێکاری بۆ کێشانی ماوەی  3 ساڵ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی کرماشان کراوە 17/11/1398
110 موحسین ئەحمەدزادە شنۆ خوێندکاری زانکۆ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 17/11/1398
111 ئۆسامە بامداد نێی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 19/11/1398
112 حەمید ئەژدەری نێی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 19/11/1398
113 فوئاد وەکالەتی ماکۆ مەدەنی بۆ کێشانی ماوەی  1 ساڵ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی خۆی کراوە 19/11/1398
114 ئەمیر موحیب ورمێ مەدەنی بەهۆی پێبوونی ئاڵای کوردستان گیراوە 19/11/1398
115 عەبدولخالق خەیاڵی بانە مەدەنی 7 مانگە گیراوە و چارەنووسی ناڕوونە/ بنەماڵەکەی تازە هەواڵی گرتنەکەی ئاشکرا دەکەن پێشتر گیراوە
116 سوحبەتوڵڵا ئومیدی کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 21/11/1398
117 مێهدی ئەبدالی کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە 21/11/1398
118 خەلیل ئەسەدی بوژانی کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  3 ساڵ و 6 مانگ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 21/11/1398
119 خالید باباخانی کرماشان ئارایشگەر بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە 22/11/1398
120 ئازاد عەزیزی ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە 22/11/1398
121 ئیبراهیم محەممەدی سنە مەدەنی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە 23/11/1398
122 شادمان بەنی‌بەشەر سنە چالاکی ژینگە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە 24/11/1398
123 حامید شیخی سەقز مەدەنی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە 25/11/1398
124 نەبی مەلاوەیسە سەقز مەدەنی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە 25/11/1398
125 ئەییوب خانی سەقز مەدەنی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە 25/11/1398
126 وەلی نەسری سنە مەدەنی بۆ کێشانی ماوەی  6 ساڵ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی سنە کراوە 26/11/1398
127 سەید وەهاب عەلیزادە شنۆ مەدەنی بۆ کێشانی ماوەی  3 ساڵ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی شنۆ کراوە 27/11/1398
128 سیروان ئیبراهیمی کامیاران چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 28/11/1398
129 خوسرەو زەرستان شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتێکی بیانی سزای 16 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 28/11/1398
130 فەرهاد مورادی دیواندەرە مەدەنی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە 29/11/1398
131 میلاد کەڵوەندی کرماشان مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە پێشتر گیراوە
132 حەمید فرووزش کرماشان مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە پێشتر گیراوە
133 فوئاد عینایەتی سنە مەدەنی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی  سزای 10 مانگ زیندان و 40 قامچیی بەسەردا سەپاوە 30/11/1398
134 عەبدوڵلا سادقی سەرپێڵی زەهاو چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی “بانگەشە بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان” گیراوە 2/12/1398
135 پوویا پەروانە شنۆ تەمەن 18 ساڵ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و بەڕێی ئیتلاعاتی ورمێ کراوە 4/12/1398
136 سیروان محەممەدی ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 6/12/1398
137 حوسێن سەمەدی کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 7/12/1398
138 ئەمین کاسب کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات  سزای 2 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە 8/12/1398
139 سەید مستەفا سابری پیرانشار مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/12/1398
140 سەید ئەحمەد سابری پیرانشار مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/12/1398
141 عەبدوڵڵا حەسەن زادە پیرانشار مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/12/1398
142 محەمەد ئیبراهیم زادە پیرانشار مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/12/1398
143 سەلام بازرگانی پیرانشار مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/12/1398
144 محەمەد ڕەسوول ئەلیاسی نەغەدە مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/12/1398
145 دلێر خوسرەوی سنە ژینگەپارێز بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/12/1398
146 عوبەید عەزیزنیژاد کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 11/12/1398
147 سیروان ڕەحیمی دێولان چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 13 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە 11/12/1398
148 موژگان کاووسی کەلاردەشت چالاکی ئەدەبی لە دادگای پێداچوونەوەدا بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 76 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە 11/12/1398
149 فەردین کەریمی سنە مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 3مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ 26/12/1398
150 ئەفشین شێخولئیسلامی سنە مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 3مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ 26/12/1398
151 جەبار دودکانلوو خۆی خوێندکار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانیی بەسەردا سەپاوە 26/12/1398
152 ئاڕمین ئەسپەرلووس سنە مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 3مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ 26/12/1398
153 ئیرەج ڕەحیم زادە مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 3مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ 26/12/1398
154 سۆهەیلا حیجاب کرماشان پارێزەر بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 18 مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ 28/12/1398
155 شاکر بێهرووزی مەرگەوەڕی ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات سزای ٥ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە لە نەورۆزدا حوکمەکەی

پێ ڕاگەیەندراوە

156 پووریا ئەحمەدی سنە مەدەنی بە تۆمەتی ” پڕوپاگەندە دژی نیزام” سزای سێ مانگ و ڕۆژێک زیندانی بەسەردا سەپاوە ڕۆژانی نەورۆز حوکمەکەی

پێ ڕاگەیەندراوە

157 ڕەشید ناسرزادە شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی سزای ٦ ساڵ زیندانی دراوەتێ ڕۆژانی نەورۆز حوکمەکەی

پێ ڕاگەیەندراوە

158 ئیسماعیل مەنسووری کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاری‌کردنی حیزبێکی کوردی سزای ٣ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە لە نەورۆزدا حوکمەکەی

پێ ڕاگەیەندراوە

159 رەزا عوسمانی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە لە ڕۆژانی نەورۆزدا گیراوە
160 مەنسوور حەبیبی ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە لە ڕۆژانی نەورۆزدا گیراوە
161 محەممەد عوبەیدی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە لە ڕۆژانی نەورۆزدا گیراوە
162 ڕەحیم حەسەن مەحاڵی پیرانشار مەدەنی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتێکی بیانی سزای ٤ ساڵ زیندانی دراوەتێ ١١/١/١٣٩٩
163 محەممەد ڕاسق قەزڵباش ورمێ مەدەنی ڕۆژی 4ی ڕەشەممە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٨ی خاکەلێوە پێی زاندراوە
164 غوڵامڕەزا نوری‌عەلا کرماشان مەدەنی سەرنووسەری ڕۆژنامەی “نقد حاڵ”ە و بە تاوانی بڵاوکردنەوەی هەواڵی پێوەندیداری بە نەخۆشیی کۆرۆنا دەسبەسەر کراوە ١٤/١/١٣٩٩
165 فەردین مەولوودی سنە مەدەنی بە تۆمەتی هاوکارییحیزبێکی کوردی سزای ٣ مانگ و ڕۆژێک زیندانیی بەسەردا سەپاوە ١٧/١/١٣٩٩

ناوی ئەو کەسانەی لە وەرزی یەکەمی 2020دا  ئێعدام کراون

ڕێکەوت وردەکاریی ڕووداو خەڵکی ناو و ناسناو ڕیز
25/10/1397 بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوە ورمێ داریوش دەروێشی 1
25/10/1397 بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوە ورمێ دانش دەروێشی 2
13/11/1397 بە تۆمەتی پێوندیدار بە مادە سڕکەرەکان لەدار دراوە بروجێرد     رەسووڵ مەلاحەسەنی 3
16/11/1397 بە تۆمەتی پێوندیدار بە مادە سڕکەرەکان لەدار دراوە کرماشان بۆرزوو محەممەدی 4
16/11/1397 بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی کرماشان لەدار دراوە کرماشان شەهاب نادری 5
11/12/1397 بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوە بۆکان ئەمیر محەممەدپوور 6
22/12/1397 تەمەن 60 ساڵ و بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لەدار دراوە ورمێ حوسێن کەچنانلوو 7
22/12/1397 تەمەن 70 ساڵ و بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لەدار دراوە ورمێ عەبدوڵڵا محەممەدزادە 8

ئەو کەسانەی لە وەرزی یەکەمی 2020دا  قوربانیی تەقینەوەی مین بوون

ریز ناو و ناسناو شوێن پیشه‌ جۆری زیان چۆنیه‌تیی رووداو رێکه‌وت
1 عەلی مەلەکی ئەزگەلەی کرماشان گوندنشین کوژراوە بەهۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێکی نەتەقاو گیانی لەدەست داوە 19/10/1398
2 ئاڕمان مەلەکی ئەزگەلەی کرماشان گوندنشین بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێکی نەتەقاو گیانی لەدەست داوە 19/10/1398
3 حوججەت… مێهران کارمەند بریندار بووە لە کاتی هەڵگرتنەوەی میندا مینی پێدا تەقیوەتەوە و بە توندی بریندار بووە 28/10/1398
4 پەیام ڕۆستەمی قەسری شیرین تەمەن 12 ساڵ کوژراوە شوان بووە و لەبەر بەرغەل بووە و لاقی چووەتە سەر مین 3/12/1398
5 کەیوان ئەعزەمی سەرپێڵی زەهاو تەمەن 37 ساڵ کوژراوە بەهۆی تەقینەوەی گوللە خومپارەیەک گیانی لەدەست داوە 25/12/1398
6 مازیار ئوستووکی میاندواو سەرباز بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە پایەگایەکی سەقز هەر دوو لاق و دەستێکی پەڕیوە ١٠/١/١٢٩٩
7 جەواد مێهدی‌زادە شنۆ سەرباز بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە پایەگایەکی سەقز دەستی پەڕیوە ١٠/١/١٢٩٩
8 موحسین مەلەکی سەقز سەرباز بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە پایەگایەکی سەقز بەتوندی بریندار بووە ١٠/١/١٢٩٩

ناوی ئەو کەسانەی لە وەرزی یەکەمی 2020دا قوربانیی ڕووداوی کار بوون

ڕێکەوت چۆنیەتیی رووداو جۆری زیان شوێن ناو و ناسناو ڕیز
24/10/1398 لە هەولێر و بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست داوە گیانی لەدەست داوە مەریوان جەمشید ئیزەدی 1
28/10/1398 لەکاتی جۆشکاری و بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست داوە گیانی لەدەست داوە سەقز شەهرام ئەحمەدپوور 2
2/10/1398 لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکار بەربۆتەوە و لەگەنی شکاوە بریندار بووە پیرانشار حوسێن مەحموودی 3
3/11/1398 لە کاتی کارکردندا بەهۆی داڕمانی خانوو گیانی لەدەست داوە گیانی لەدەست داوە سەڵماس بەهمەن حەسوویان 4
3/11/1398 لە کاتی کارکردندا بەهۆی داڕمانی خانوو بریندار بووە بریندار بووە سەڵماس مەسعود کوڕی ڕەزاق 5
9/11/1398 لە شاری ئامول لە کاتی کارکردن لە بینایەکی چەند نهۆمی بەربۆتەوە و گیانی لەدەست داوە گیانی لەدەست داوە سەوڵاوا سینا عەلی‌رەمایی 6
13/12/1398 کرێکاری ئاڵماتۆڕبەند بووە و بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست داوە گیانی لەدەست داوە بانە خالید ڕەحیم‌نیژاد 7
16/12/1398 بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست داوە گیانی لەدەست داوە سەردەشت مەسعوود محەممەدی 8
27/11/1398 لە هەولێر لە کاتی کارکردن لە بینایەکی چەند نهۆمی بەربۆتەوە و گیانی لەدەست داوە گیانی لەدەست داوە خۆی عەبدوڵڵا سۆفی 9
5/1/1399 لە کاتی کارکردند کەوتۆتە بن تراکتۆر گیانی لەدەست داوە نەغەدە محەممەد قادری ١٠

ئەو کەسانەی لە وەرزی یەکەمی 2020 دا بەهۆی خۆکوژی کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە

ریز ناو و ناسناو خه‌ڵکی تەمەن چۆنیه‌تیی رووداو رێکه‌وت
1 ژیلا ڕەسووڵی سەقز 26 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی دوو منداڵە ساواکەی دەرمانداو کردوە و پاشان خۆی هەڵاواسیوە 12/10/1398
2 دڵشاد پورعەبدوڵڵاهی بۆکان 25 ساڵ دایکی دوو منداڵ بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ هاوژینەکەی خۆی کوشتوە 15/10/1398
3 زێنەب ئیحسانی ئیلام 32 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە 17/10/1398
4 عیرفان فاتیحی کامیاران ……… بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 17/10/1398
5 ڕێبوار مەلایی سنە 15 سال بەهۆی هەژاریی بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە 19/10/1398
6 نەجمەدین ئەحمەدپوور شنۆ 23 ساڵ لە هەولێر کرێکاریی کردوە و بە هۆکاری ناڕوون خۆی هەلاواسیوە 20/10/1398
7 محەممەد قادری سەردەشت سەروو 40 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە 21/10/1398
8 خالید مرادی کامیاران سەروو 50 ساڵ بە هۆکاری نادیار بە گاز خۆی خنکاندوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 23/10/1398
9 ئەفرووز مینایی بۆکان 15 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە 26/10/1398
10 سەمەد محەممەدنیژاد سەقز ………. بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 27/10/1398
11 سەباح لەتیف نیژاد سەقز ………. بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 27/10/1398
12 جەواد دێهقان ورمێ ………….. بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 30/10/1398
13 ئەحمەد میرئەحمەدی ئیلام 23 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە 2/11/1398
14 عەبدوڵڵا خزرپوور مەهاباد …….. بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 3/11/1398
15 سەیران ئەحمەدزادە سەردەشت ……….. دووگیان بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە 3/11/1398
16         زارا ئەکبەری کرماشان سەروو 30 ساڵ خێزاندار و بەهۆی کێشەی خێزانی حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە 3/11/1398
17 وەحید حوسێنی ورمێ ………. بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 3/11/1398
18 نادر موانایی ورمێ ……. بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 4/11/1398
19 ئایشێ جاهید ورمێ 31 ساڵ دایکی دوو منداڵ بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی بەرداوە 22/11/1398
20 ڕەزا ئۆمیدی یاریجانی کرماشان 22 ساڵ لە گیراوەکانی خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەرە و دوای ڕاگەیاندنی حوکمی 4 ساڵ زیندان زۆی کوشتوە 4/12/1398
21 مەهسا وەلیزادە جوانڕۆ 14 ساڵ بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 4/12/1398
22 عەلی سەفەری کرماشان 14 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 5/11/1398
23 سارینا وەیس‌مرادی جوانڕۆ 14 ساڵ هاوپۆلیی مەهسا وەلیزادە بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 6/12/1398
24 فەرید موختاری ڕوانسەر سەروو 40 ساڵ خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە و بەهۆی هەژاری خۆی هەڵاواسیوە 14/12/1398
25 عەبدولقادر چراق پیرانشار …………….. بە هۆکاری ناڕوون خۆی هەڵاواسیوە 18/12/1398
26 مەرزییە ڕەزایی قەسری شیرین 24 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی کوشتوە 19/12/1398
27 محەممەد نەسیری سنە ……. بەهۆی نەداری و دەستەنگی خۆی هەڵاواسیوە 19/12/1398
28 دیار چەپانی ورمێ 16 بەهۆی هەژاریی بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە 19/12/1398
29 شیوا بەساتی ئیلام سەروو 20 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی حەبی برینجی خواردوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە 20/12/1398
30 ملینا تەڵایی شنۆ 14 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ مێردەکەی خۆی لەسەر بانی ماڵەوە فڕێ داوەتە خوارێ 29/12/1398
31 بیژەن ئەحمەدی‌نیا کامیاران ٢٩ ساڵ بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە ١/١/١٣٩٩
32 زارا ئەحمەدی جوانڕۆ نەزاندراو بەهۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی خۆی هەڵاواسیوە ٣/١/١٣٩٩
33 فەتاح دەشتی نەغەدە ٥٦ ساڵ بەهۆی دەستەنگی و کێشەی ماڵی خۆی هەڵاواسیوە ٤/١/١٣٩٩
34 خەدیجە ئیبراهیمی ئیلام نەزاندراو بەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە ٥/١/١٣٩٩
35 مووسا شەفیعی کرماشان ٢٨ ساڵ بەهۆی دەستەنگی و کێشەی ماڵی خۆی هەڵاواسیوە ٦/١/١٣٩٩

بابەتی پێوەندیدار

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

2025-05-06
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

2025-05-06
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

2025-05-06
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی “سومەیە ئەختەرشومار” لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری

2025-05-04
بەندکراوان

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

by IKHRC

هەواڵ

پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی “سومەیە ئەختەرشومار” لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری

by IKHRC
2025-05-04
کوشتن و بریندارکردنی 117 کەس، گرتنی 373 کەس و سەپاندنی 4518 مانگ زیندان بەسەر 51 زیندانیی سیاسی لە وەرزی چوارەمی 2019 دا

ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێ مانگی سەرەتای 2020دا

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-04-06
  • 08:03

Next Post
کوژران و برینداربوونی 186 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە 9 مانگی ساڵی 98ی هەتاویدا

کوژرانی 45 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سێ مانگی یەکەمی 2020دا

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی