۱۰ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاووڵاتییەک بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرا

چاونیوز:ڕۆژی دووشەممە ١١ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ڕەحیم حەسەن مەحاڵی” تەمەن ٥٠ ساڵ کوڕی کەریم و خەڵکی شاری پیرانشار، پاش دوو حەفتە ڕاگیرانی لە بەندی دابڕگە، بۆ تیپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ بەندی سێ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ساڵی ٩٧ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ٣٢ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوێزرا و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ساڵی ٩٨، ئەو هاووڵاتییە کوردە، لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی “ورمێ”ییەوە بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ هەرێمی کوردستان” بە ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ پشتڕاست کرایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code