۱۴ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاووڵاتییەکی کورد لە ورمێ دەسبەسەر کرا

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ڕەشەمەی ٩٨، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “مەنسوور حەبیبی” کوڕی “عەبدولخالق”، خەڵکی ورمێ، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە لیباس شەخسییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بەهۆی “هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان” دەسبەسەر کردووە.

“مەسنوور حەبیبی” لە کاتی دەسبەسەریدا، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code