۵ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خۆکوشتنی ٢٥٣ کەس لە کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا

چاونیوز: لە ساڵی ڕابردووی هەتاویدا لانیکەم ٢٥٣ کەس لەو سەدان کەسەی هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بوون.
ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەمساڵدا لانیکەم ٢٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوژییان داوه‌، هەوڵەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو بووە و کۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه. لەو ٢٥٣ کەسە ١٢١ کەسیان ژن و ١٣٢ کەسیان پیاو بوون و که‌م ته‌مه‌نترینیان کچێکی ١٣ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن ٦٦ ساڵ بووه‌.
هەروەها ئاماری پەنابردن بۆ خۆکوژی لەو ماوە زەمەنییەدا زیاتر لە دوو هیندەی قوربانییانی ئەو دیاردەیە بووە کە یان خۆکوژییەکانیان سەرکوتوو نەبوون یان کەسوکاریان بەوەخت توانیویانە بە هانایانەوە بچن و لە مردن ڕزگاریان بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code