۲۳ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێکی کورد لە بەرزاییەکانی سنووری پیرانشار بریندار بوو

چاونیوز: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە بەرزاییەکانی سنووری شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە تەقەیان لێکراوە.

ڕۆژی شه‌مه‌، یه‌کی ڕه‌شه‌مێ ۱۳۹۸ لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانە ی سپا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “وەلی خەلیفە” تەمەن ٢٨ ساڵ، بە سەختی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لەو ڕووداوە دا، لاقی وەبەر گولـلەی هێزەکانی سپای پاسداران کەوتووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کراوە.

ئەو ژمارە لە کۆڵبەرانی کوردە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، تەقەیان لێکراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code