۹ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لە ڕۆژی زمانی دایکیدا ژنێکی توێژه‌ری کورد، کتێبێکی سەرەتایی بۆ خوێندن و نووسینی زمانی کوردی پێشکەش کرد

چانیوز: سەحەر موعێزی، ژنە لێکۆڵەری کوردی خەڵکی شاری سنە، لە رۆژی زمانی دایکیدا، لە رێگەی پێشکەشکردنی کتێبێک بۆ ئەو ژن و پیاو و منداڵانەی کە لە خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی بە تەواوەتی بێبەشن، هەوڵی بۆ ڕاهێنان و فێرکردنیان دا.

ڕۆژی هه‌ینی ۲ی ڕه‌شه‌مه‌، که‌ به‌ ڕۆژی زمانی زگماکی ناودێر کراوه‌، خاتوو سه‌حه‌ر ئەو کتێبەی لە ژێر ناوی “ڕێنووسی ئەوین” بڵاو کردۆتەو و وەک خۆی ئاماژەی پێ کردووە، لە هەوڵێکی ۱۰ ساڵەدا ئەو کتێبەی ئامادە کردووە و ئێستەش بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکەوە بڵاوکردنەوەی دەست پێکراوە.
سەحەر موعێزی پێشتر لە لایەن ناوەندی قەڵەمی کورد لە وڵاتی ئاڵمان بۆ ڕێزلێنان لە هەوڵ و ماندووبوونی لە کۆکردنەوە و نووسینی فەرهەنگێکی بەنرخ و ڕەنگاڵە لە ژێر ناوی “فەرهەنگی ڕەنگ” بە ئەندامی “ناوەندی قەڵەمی کورد” کە لقێکە لە ناوەندی “پێن ئێنترناشناڵی جیهان” وەرگیرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code