۲۱ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چاره‌نووسی نادیاری شارومه‌ندێکی مه‌ریوانی

فه‌رید په‌ژووهی ۲۵ ساڵه‌ خه‌ڵکی مه‌ریوان خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانستگه‌، ڕێکه‌وتی ۷ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ۱۳۹۷ له‌ یه‌کێک له‌ شه‌قامه‌کانی شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌ ته‌ناهییه‌کانه‌وه‌ به‌ تاوانی هاوکاری ده‌گه‌ڵ هێزێکی کوردیی ڕفێنرا. له‌و ڕێکه‌وته‌وه‌ هه‌تا ئێستا وێڕای به‌دواداچوونی زۆری بنه‌ماڵه‌که‌ی هیچ زانیارییه‌ک له‌ سه‌ر ناوبراو و شوێنی ڕاگرتنی نه‌دراوه‌.

به‌ پێێ گوته‌ی برای فه‌رید، چه‌ند مانگێک پێش ئیمامی جومعه‌ی ئه‌و شاره‌ به‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی گوتبوو که‌ فه‌رید له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان ڕاگیراوه‌ به‌ڵام دواتر قسه‌ی خۆی وه‌رگرتووته‌وه‌ و گوتوویه‌تی من هیچ زانیارییه‌کم لێی نییه‌. به‌ تێپه‌ڕ بوونی زیاتر له‌ ساڵێک و بێ هه‌واڵی بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌ چاره‌نووسی مناڵه‌که‌یان ژیانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ تێک چووه‌ و هیچ ئۆرگانێکیش ئاماده‌ نییه‌ زانیارییان پێ بدا.

 

 

ویرایش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code