۱۷ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ڕاگواستنی به‌ندییه‌کی سیاسی کورد بۆ به‌ندیخانه‌ی ورمێ

دارا ڕه‌شیدی خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ۷ی ڕێبه‌ندان له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ ڕاگوازرا.

ناوبراو ۱۸ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ته‌ناهییه‌کان له‌ مهاباد گیرابوو و بۆ گرتووخانه‌ی تایبه‌تی ئیتلاعات له‌ ورمێ به‌ڕێ کرا. ڕه‌شیدی دوای ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی بۆ ماوه‌ی ۵۰ ڕۆژ له‌ سلووله‌کانی تاکه‌که‌سی ئیتلاعاتی سپا بۆ به‌ندیخانه‌ی ناسراوی ورمێ(ده‌ریا) ڕاگوازرا. شایه‌نی باسه‌ که‌ ناوبراو پێشتریش چه‌ندین جار به‌ تۆمه‌تی جۆراوجۆر بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ته‌ناهییه‌کان بانگ کراوه‌ و له‌ زیندانی سیاسییه‌کانی ده‌یه‌ی هه‌شتایه‌ و له‌ ساڵه‌کانی نێوان ۸۰ هه‌تا ۸۷ له‌ زیندان دابووه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code