۱۸ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکردنی دوو کەس لە ورمێ و کرماشان بە تاوانی بڵاوکردنەوەی شیرینی لە ڕۆژی ٢ی ڕێبەنداندا!

دوو کەس لە شارەکانی ورمێ و کرماشان بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی شیرینی” لە ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان‌، ڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا دەسبەسەر کران.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی “سەمیع عەلیزادە”، خەڵکی ورمێ بەهۆی “بڵاوکردنەوەی شیرینی” لە یادی  ٧٤ەمین ساڵیادی کۆماری کوردستاندا، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هاوکات لە کرماشان، کەسێکی دی بە ناوی “ئەبولفەزل زاهێدی” هەر بە هەمان تاوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان هێشتا هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و چارەنووسی ئەو دوو لاوە کوردە نادیارە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code