۲۲ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کرێکارێکی خەڵکی سەقز گیانی لەدەست دا

کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە هۆی ڕووداوی کارەوە لە کەرەج گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی شەممە، ٢٨ی بەفرانبار کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “شەهرام ئەحمەدپوور”، تەمەن ٢٩ ساڵ لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا.
ناوبراو لە کاتی کارکردن لەسەر داربەست کەوتۆتە خوارێ و بەهۆی سەختیی برینەکانی گیان لەدەست دا.
شایانی باسە نەبوونی ئەمنیەتی کار، کەرەستەی پێویست و ستانداردی کارکردن ژیانی زۆر لە کرێکارانی خستۆتە مەترسیەوە و ساڵانە ژمارەیەکی لە کرێکاران بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیان لەدەست دەدەن. گیانلەدەستدانی ئەو کرێکارانە لە حاڵێکدایە کە بەشی هەرە زۆری ئەوان هیچ چەشنە بیمەیەکی کۆمەڵایەتییان نییە و لەم سۆنگەیەوە و پاش مردنیشیان بنەماڵەکانیان زیانی زۆر و قەرەبوونەکراویان بەر دەکەوێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code