۵ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوژران و برینداربوونی ۲۵۲ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ساڵی ۲۰۱۹ی زایینیدا

لە ماوەی ساڵی ۲۰۱۹ی زایینیدا لانیکەم ۲۵۲ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون.

“چاونیوز”، ماڵپەڕی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوی کردەوە کە لە ماوەی سێ مانگی وەرزی کۆتایی ۲۰۱۹ی زایینیدا لانیکەم ۷۲ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری‌ و رەفتاری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەو ۷۲ کاسبکارە ۲۲ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون و ۵۰ کاسبکاری دیکەش بریندار بوون.

کوژران و برینداربوونی ۷۲ کاسبکار لە وەرزی چوارەمی ۲۰۱۹ لە کاتێکدایە کە لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ۲۰۱۹دا لانیکەم ۶۰ کۆڵبەر و لە وەرزی دووهەمیشدا ۶۱ کۆڵبەر و لە وەرزی سێهەمی ساڵیشدا ۵۹ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد درابوونە بەر دەستڕێژ؛ بەوەش ژمارەی ئەم کۆڵبەرانەی لە ماوەی ئەمساڵی زایینیدا کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ۲۵۲ کەس بووە کە ۸۱ کەسیان کوژراون و ۱۷۱ کەسیش بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code