۱۴ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دۆزینەوەی تەرمی ٥ لاو لە خۆپیشاندەرانی خەزەڵوەر لە بەنداوی سنە

تەرمی ٥ لاوی نێوان ٢٠ بۆ ٣٥ ساڵ تەمەن لە بەنداوی قشڵاخی سنە لەم ڕۆژانەدا دۆزرایەوە. ئەم لاوانە لەو خۆپیشاندەر و شۆڕشگێڕانە بوون کە لە ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەرەوە کە خۆپیشاندانەکان لەم شارە دەستی پێکردبوو؛ بێ‌سەروشوێن ببوون.

بنەماڵەی ئەم گیانبەختکردووانە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا بەردەوام بەدواداچوونیان بۆ دۆخی ئەم کەسانە لە ناوەندە ئەمنیەتییەکان کردبوو، بەڵام هیچ وڵامێکی ڕوونیان پێ نەدرابووەوە.

شوناسی ئەم قوربانییانە بە ناوەکانی: هیوا ڕەحیمی، مەسعوود ئەمین، ڕەزا سادقی، سۆران محەممەدی و عەلی جەواهێری؛ هاتووە.

شایانی باسە بێجگە لە دۆزینەوەی تەرمی ئەم کەسانە لە بەنداوی قشڵاخی سنە، هەواڵی دۆزینەوەی چەند تەرمێکی تریش هەر لەم ماوەیەدا لە بەنداوی کەرەج و ڕووبارێک لە ئەهواز بڵاو بووەتەوە. وێدەچێ تەرمی ئەو کەسانەی بێ کە لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨دا بەشدارییان کردبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code