ئەمڕۆ ڕێکەوتی 24 كانونی دووه‌م ساڵی 2020 زایینی
آموزش وردپرس

دوو کۆڵبەری دیکەش بوونە قوربانیی تەقینەوەی مین و تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی

دوو کۆڵبەر لە بانە و پاوە بە تەقینەوی مین و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون

ڕۆژی  سێشەمە ۱۹ی سەرماوەزی ٩٨ لە سنووری “زەلە”ی شاری “بانە” کۆڵبەرێکی لاو بەناوی “یادگار ئیسماعیلی” خەڵکی ئاوایی “زەلە” بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕیژیم بەسەختی لاقی بریندار دەبێت.

ئەم کۆڵبەرە خێزاندارە و خاوەن دومنداڵەو بەمەبەستی چارە سەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە کراوە.

هەروەها ڕۆژی سێ شەمە ۱۹ی سەرماوەز بەهۆی تەقینەوەی مین لاوێکی خەڵکی ئاوایی “شمشیر” سەربە شاری “پاوە” بە ناوی “عوسمان ڕۆستم زادە”  لە سنووری “شوشمێ” بەسەختی برینداربوو.

کۆڵبەری دیاردەی هەرە بەرچاوی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانە کە هۆکاری سەرەکیی دەگەڕێتەوە بۆ قەیرانی ئابووری، هەژاری و بێکاری و نەبوونی هەلی کار لە کوردستان کە سەرەکیترین هۆکاری ئەمەش سیاسەتی چەوت و هەڵەکانی کۆماری ئیسلامییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code