ئەمڕۆ ڕێکەوتی 24 كانونی دووه‌م ساڵی 2020 زایینی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکردنی سێ کەسی دیکەی خەڵکی جوانڕۆ

خۆپێشاندانی خەڵکی ئێران دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لەچەند ڕۆژ ڕابردوودا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە بە توندی سەرکوت کرا و سەدان کەس کوژران و هەزاران کەسیش بریندار بوون. لە شارەکانی کوردستان کەشێکی تەواو ئەمنییەتی بەسەر خەڵکدا زاڵ بوو و ڕادەیەکی زۆر لە خەڵک دەسبەسەر کران.

بەپێی ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، سێ کەسی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

ئەو سێ کەسە بە ناوەکانی “هادی مەحموودی، ئەیووب عوسمانی و ستار وەیسی” کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

شایانی باسە کە بنەماڵەی دەسبەسەرکراوان دوای بەدواداچوونێکی زۆر و سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، هێشتا هیچ هەواڵێکیان لە دۆخی ئەو سێ دەسبەسەر کراوە نییە. هەروەها کاربەدەستانی ڕێژیمیش خۆیان لە هەر جۆرە وەڵامدانەوە و زانیارییەک پاراستوە و تا ئێستا چارەنووسی ئەو سێ دەسبەسەرکراوە ناڕوونە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code