ئەمڕۆ ڕێکەوتی 15 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کوژران و برینداربوونی پێنج کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی

 

 

پێنج کۆڵبەری دیکەی کورد بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران و بریندار بوون.

ڕۆژی سێشەممە ۵ی سەرماوەز لە ناوچەی “سێف ی شاری سەقز کۆڵبەرێک بە ناوی “ناسێح ئازەرپوور” بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.

هەر لەم ڕۆژەدا و لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم پۆلێک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژ و بەو هۆیە کۆڵبەرێک بە ناوی “حەسەن ساڵح‌پوور” بەر گوللە کەوت و بە توندی بریندار بوو.

لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشاریش هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەیان لە کۆڵبەران کردوە و یەک لەوان بەناوی “تەها ڕەشیدزادە” بریندار بووە و بەهۆی سەختیی برینەکانی بەڕێی نەخۆشخانەی ورمێ کراوە. پێشتریش لە ڕۆژی شەممە، 2ی سەرماوەزدا کۆڵبەرێک بەناوی ناسر مرادپوور خەڵکی سەردەشت و کۆڵبەرێکی دی بە ناوی سمکۆ قادرنیا، خەڵکی مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کوژرابوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code