ئەمڕۆ ڕێکەوتی 15 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە پیرانشار

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران گیانی لە دەستدا.

شەوی چوارشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی، پۆلێک لە کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە “کانی بەگ”ی، پیرانشار کەوتنە کەمینی هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی”محەممەد” ناسراو بە کامڕان خەڵکی” کۆنەخانی” پیرانشار گیانی لە دەستدا.

بە هۆی بارودۆخی خراپی ئابووری لە ئێران و کوردستان، گرینگی پێنەدان بە شار و ناوچەکانی کوردستان لە لایەن کاربەدەستانی ڕێژیمەوە، کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان کارێکی پڕ لە مەترسییە و بە هۆی نەبوونی کار کەسانێک بە ناچار ڕوویان کردۆتە کاری کۆڵبەری، بە شێوەیەک کە کۆڵبەران هەموو ڕۆژێک بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەیان لەگەڵ مەرگ بەرەوڕوو دەبنەوە و ساڵانە بە سەدان کەس بە بیانووی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەکەونە بەر دەسڕێژی گوللە و گیانیان لە دەست دەدەن و یا بریندار و نقوستان دەبن.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code