۲۴ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خۆکوشتنی لانیکەم ۸۱ کەس لە کوردستان لە سێ مانگی ڕابردوودا

ئاماری خۆکوژییەکان لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکومییەکانەوە لە ماوەی سێ مانگی هاویندا پڕ دیار و بەرچاو بووە.

لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ ۱۰۰ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ۸۱ کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە. ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وەرزی بەهاریش‌دا ئاماری گیانلەدەستدانی ۷۲ کەس بەهۆی خوکوشتنی ڕاگەیاندبوو و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا خۆیان کوشتووە، لانیکەم ۱۵۳ کەس بووە. شایانی باسە لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم ۱۷۰ کەس لەو سەدان کەسەی هەوڵی خۆکوشتنیان دابوو، بەداخەوە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو ببوو کە ۶۲ کەسیان پیاو و ۱۰۸ کەسیان ژن بوون.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code