بەپێی بانکی زانیارییەکانی “چاونیوز”، ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 266 کەس لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی گیراون و 37 کەس لەوان دادگایی و سزای 1523 مانگ زیندانیان بەسەردا سەپاوە.
لە ماوەی مانگی گەلاوێژ لانیکەم 60 کەس بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی و ئەندامەتی یان هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراون. ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە مانگی پووشپەڕیشدا 100 و کەس لە وەرزی بەهاری ئەمساڵیشدا لانیکەم 106 کەسیان بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی ڕێژیم گرتبوو. بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا گیراون، گەیشتە 266 کەس.
لەو 160 کەسەی لە دوو مانگی هاوینی ئەمساڵدا گیراون، لانیکەم 37 کەسیان دادگایی و سزای لە 3 مانگ هەتا 37 ساڵ بەندکرانیان (سەرجەم1523 مانگ) بەسەردا سەپاوە.
هەر وەها سێ بەندکراویش لە زیندانەکانی سنە، دێولان و ورمێ لەژێر ئەشکەنجەی زیندانبانەکان و کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی زیندان لە پاراستنی گیانی بەندکراواندا گیانیان لەدەست داوە.