ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

لەمساڵدا لانیکەم 18 بەندکراوی کورد لەدار دراون

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لانیکەم 18 بەندکراوی کورد ئێعدام کراون.

بەپێی بانکی زانیارییەکانی “چاونیوز”، ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە مانگی گەلاوێژدا لانیکەم سێ بەندکراوی کورد لە دار دراون و بەو 8 زیندانییەش کە لە مانگی پووشپەڕدا ئێعدام کرابوون، ژمارەی لەداردراوانی کورد لە زیندانەکانی ڕێژیم لە دوو مانگی هاویندا گەیشتە 11 کەس. دەزگای قەزایی ڕێژیم لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵیش‌دا 7 زیندانیی کوردی لە دار دابوو و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە زیندانەکاندا ئێعدام کراون گەیشتە 18 کەس.

شایانی باسە کە دەزگای قەزایی ڕێژیم لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم لانیکەم 49 بەندیی کوردی لە زیندانەکانی ئێراندا ئیعدام کردبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code