۲۲ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوژران و برینداربوونی ۱۰۴ کۆڵبەر لە ۵ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا

لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا ۱۸ کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەی کورد بوونە قوربانیی سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی، بەوەش ژمارەی ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا کوژراون و بریندار بوون؛ گەیشتە ۱۰۴ کەس.

بەپێی بانکی زانیارییەکانی “چاونیوز”، ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم مانگەدا‌ کە ڕابرد لانیکەم ۱۸ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. لەو ۱۸ کاسبکارە ۱۳ کەسیان بریندار بوون و ۵ کۆڵبەریش کوژراون و گیانیان لە دەست داوە. لە مانگی پووشپەڕیشدا ۳۰ کۆڵبەری ناوچە سنوورییەکان کوژرابوون و بریندار بوون.

کوژران و برینداربوونی ۴۸ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە دوو مانگی هاوینی ئەمساڵ لە حالێکدایە کە لە سێ مانگی بەهار و وەرزی یەکەمی ساڵدا ۵۶ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە پێناو پارووە نانێکدا کوژرابوون و بریندار بوون. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا کوژراون و بریندار بوون گەیشتۆتە ۱۰۴ کەس.

شایانی باسە کە ساڵی ڕابردووش لانیکەم ۲۴۲ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکان بە هۆکاری سروشتیی وەک ڕەقهەڵاتن لە سەرما و هۆکاری ناسروشتیی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کوژرابوون و بریندار ببوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code