۲۴ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆماری ئیسلامی ڕێکۆردی سانسۆری شکاندوە

وەزارەتی ئیرشادی ڕژێمی ئێران لە یەکساڵدا ۱۳ ملیۆن لاپەڕە کتێبی سانسۆر کردووە.

کۆماری ئیسلامی بۆ درێژەدان بە دەسەڵاتەکەی پێویستی بە سانسۆر هەیە و بۆیە ساڵانەش بوودجەی تایبەتی بۆ دیاری دەکا.

وەزارەتی ئیرشادی ئێران لە یەکساڵدا ٤ میلیار تمەن خەرجی سانسۆری کتێب کردووە و بەپێی هەواڵەکان زیاتر لە هەزار مامۆستای زانکۆ خەریکی سانسۆری کتێبن و نایانهەوێ بۆ ئەم کارەش نێویان لەسەر کتێبەکان بڵاو بکرێتەوە.

شایەنی باسە کە کۆماری ئیسلامی لەو وڵاتانەیە کە ساڵ بەساڵ ئاستی زانستی و چۆنییەتی و چەندایەتیی کتێبەکانی بەهۆی سانسۆر و دەستێوەردانی نازانستییانە دادەبەزێ و، ئەوەی لە چوار چێوەی بیری تەسکی خۆیاندا نەبێ ئیزنی چاپ و بڵاوکردنەوەی پێ‌نادرێ.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code