بە هۆکاری دووچەرخەسوارییەوە ٧٠ ژن و کچ لە تاران دەستبەسەر کراون.
وتەبێژی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی، غوڵامحسەین ئیسماعیلی لە حەوتەمین دانیشتنی ڕۆژنامەوانی خۆیدا رایگەیاند ٧٠ ژنان و کچیان لە مەیدانی وەلی عەسر دەستبەسەر کردووە
ئیسماعیلی لە وڵامی ڕۆژنامەنووسێک بە نیسبەت دەستبەسەرکرانی ٧٠ ژن بە هۆکاری دووچەرخەسوارییەوە گوتی: پرسەکە پێوەندی بە لێخۆڕینی دووچەرخە نەبووە و، ئەوەی بۆ ئێمە گرینگە پاراستنی حیجاب و ئابڕوویە و ئەو کەسانە بە هۆی سەرپێچی لەو بوارانەدا دەسبەسەر کراوان.
کۆماری ئیسلامی دووچەرخەسواری ژنانی یاساغ کردووە و لێخوڕینی دووچەرخە لە لایەن ژنان بە بێئەخلاقی و بێ ئابڕوویی ناودێر دەکات.
شایەنی باسە کە کۆماری ئیسلامی دڵخۆش بوون و پێکەنیینی خەڵکیش بە مەترسی بۆ سەر خۆی دەزانێ چ بگات بە دووچەرخە سواری ئافرەتان .