لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ کۆڵبەر دیکە لە سنوورەکانی پیرانشار و شنۆ کەوتنە بەر دەستڕێژی هێزەکانی ڕێژیم و بریندار کران.
ڕۆژی هەینی، 3ی جۆزەردان هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ پۆلێک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان. لەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بەناوی محەممەد سادق قادری بەتوندی بریندار بووە.
هەمان ڕۆژ لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشاریش تەقە لە پۆلێک کۆڵبەر کراوە کە یەک لەوان بە ناوی “ئەبوبەکر محەممەدی” پێکراوە.
برینداربوونی ئەم دوو کۆڵبەرە لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ و پیرانشار لە کاتێک دایە کە ڕۆژی پێنج شەممە 2ی جۆزەردانییش دوو کۆڵبەری ناوچەی شنۆ بە ناوەکانی “عەبدولقادر جەسووری” و “مەلا نەجمە ئسپەناک” کەوتبوونە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکان و بە توندی بریندار ببوون. ساڵدا لانیکەم 45 کۆڵبەر و کاسبکاری خەڵکی ناوچەکانی پاوە، مەریوان، سەردەشت، خۆی، چاڵدران، پیرانشار، سەقز، شنۆ، سۆماوبرادۆست، جوانڕۆ، سەڵماس و ورمێ داوەتە بەر دەستڕێژ. لەوەندە کەسە 17 کەسیان گیانیان لە دەست داوە و 28 کەسیش بریندار بوون.