ئەمڕۆ ڕێکەوتی 24 ئاب ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

سێ چالاکی مەدەنی لە شاری سنە دەسبەسەرکران

لە درێژەی ڕەشبگیرەکانی کوردستاندا سێ لاوی تر لە سنە دەسبەسەر کران.

ڕۆژی پێنجشەممە ۲ی جۆزەردان، سێ چالاکی مەدەنی شاری سنە بە ناوەکانی ئیدریس مینبەری، زارا محەمەدی و ڕێبوار مینبەری، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

ئەگەرچی تا ئێستاش بە ڕەسمی ڕوون نییە هۆکاری گرتنی ئەم سێ کەسە چییە و شوێنی بەندکران و ڕاگرتنیان کوێیە، بەڵام دەگوترێ ئەم سێ کەسە بە تۆمەتی پێوەندی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمەوە گیراون.

شایانی باشە کە ئیدریس مینبەری، زارا محەمەدی و ڕێبوار مینبەری لە بەڕێوەبەرانی ئەنجوومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی “نۆژین”ن کە لە چەندین شاری پارێزگای سنە چالاکیی هەیە.

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code