۲۳ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خۆکوشتنی زیاتر لە ۷۰ کەس لە کوردستان لە دوو مانگی ڕابردوودا

لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لانیکەم ۷۰ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناو و نیشانی پتر لە ۴۸ کەس لەوان بەمیدیایی کراوە. لە نێو ئەو ۴۸ کەسەدا کە زۆربەیان ژنن، کەمترینیان ۱۵ ساڵ و بە تەمەنترینیان ۵۳ ساڵ بووە.

هۆکارە کۆمەڵایەتییەکانی وەک کێشەی خێزانی و نەحاوانەوە لە بنەماڵە هۆکاری سەرەکیی خۆکوژییەکانن لە کوردستاندا، بەڵام لەو ماوەیەدا هۆکاری ئابووریم واتە هەژاری و بێئەنوایی و داماوی لە دابینکردنی بژیوی خێزانیش هۆکارێکی دی بۆ خۆکوشتنەکان، بەتایبەت لە نێو پیاواندا بووە.

خۆکوشتنی زیاتر لە ۷۰ کەس لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە حاڵێکدایە کە لە ساڵی رابردووشدا لانیکەم ۱۷۰ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوژییان دابوو‌، هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بووە و کۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه. لەو ۱۷۰ کەسە ۶۲ کەسیان پیاو و ۱۰۸ کەسیان ژن بوون و که‌م ته‌مه‌نترینیان کوڕێکی ۱۲ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن ۶۳ ساڵ بووه‌.

هەروەها ئاماری پەنابردن بۆ خۆکوژی لەو ماوە زەمەنییەدا زیاتر لە دوو هیندەی قوربانییانی ئەو دیاردەیە بووە کە یان خۆکوژییەکانیان سەرکوتوو نەبوون یان کەسوکاریان بەوەخت توانیویانە بە هانایانەوە بچن و لە مردن ڕزگاریان بکەن.

 

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code