ئەمڕۆ ڕێکەوتی 23 ئایار ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

نەدانی بیمەی بێکاری بە کرێکارانی بێکاربووی پاش لافاوەکان

لافاوەکان لە ئێران زیاتر لە 30 هەزار کەسی بێکار کردوە، بەڵام ڕێکخراوی دابینبوونی کۆمەڵایەتی حازر نییە بیمەی بێکاری بداتە ئەو کەسانەی لە سۆنگەی لافاوەوە هەم کارەکەیان و هەم ماڵ و حاڵیان لە دەست داوە.
کاتی لافاوەکان محەممەد شەریعەتمەداری، وەزیری کار و خۆشبژیوی وادە و بەڵێنی ئەوەی دابوو کە هەموو کرێکارانی بێکاربوو لە زووترین وەختدا بیمەی بێکارییان دەدرێتێ، بەڵام لەگەڵ نیشتنەوەی لافاوەکان و کەمبوونەوەی فشار و چاوەکان لەسەر دەوڵەت، لەو وادە و بەڵێنانەی پاشگەز بوونەوە.
کارناسان دەڵێن لافاوەکان زیاتر لە 35 هەزار میلیارد تمەنیان زەرەر داوە کە تەنیا بەشی کشتوکاڵ پتر لە 13 هەزار میلیاردی بەرکەوتوە، بەڵام تا ئێستاش ڕوون نییە کە دەوڵەت کەی و چۆن بڕێک لەو زیان و خەسارانە بۆ وەرزێڕانی لێقەوماو قەرەبوو دەکاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code