ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

یاسین کەنعانی بەڕێی زیندانی سنە کرا

یاسین کەنعانی، بەندیی سیاسیی خەڵکی شاری سەقز، پاش دوومانگ دەسبەسەری بەڕێ زیندانی ناوەندی شاری سنە، کرا و ئێستا چاوەڕوانە دادگایی بکرێ.

یاسین کەنعانی کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٧، لە کاتی گەڕانەوە لە شاری تاران بۆ شاری سەقز، وێڕای کەسێکی دی بە ناوی “ئاسو ڕەمەزانزادە” بە تۆمەتی “لایەنگەری لە حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران” دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

یاسین کەنعانی، ساڵی ٩٥ی هەتاویآ، بە تۆمەتی “لایەنگەری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران” دەسبەسەر و پاش ٤٠ ڕۆژ لێپریسنەوە، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواتر لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم و پاش ناڕەزایەتی دەربڕین بەو حوکمە، حوکمەکەی بۆ سێ ساڵ کەم کرایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code