ئەمڕۆ ڕێکەوتی 22 تشرینی دووه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکرانی حەوت هەزار کەس لە ئێران

رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی  لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێ ساڵی ڕابردووی زایینی ساڵی شەرمەزاریی ئێران بوو سەبارەت بە پێشێلکرانی مافی مرۆڤ.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە له‌ ساڵی ٢٠١٨ زیاتر له‌ ٧٠٠٠ كه‌س ده‌سبه‌سه‌ر كراون و ٢٦ كه‌س له‌ خۆپێشاندانی هێمنانه‌دا و ٩ كه‌سیش له‌ زیندانەکان و لەژێر ئەشکەنجەدا كوژراون.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە لە١٤٠٠ كه‌س له‌وانەی گیراون، سەر بە كه‌مینه‌ی نەتەوەیی و ئایینییەکان بوون. ٤٦٧ کەسیان كارێكار و چالاکی کرێکاری و ١١٢ کەسیشیان ژن و لە چالاكی مەدەنی و مافی مرۆڤ بوون. پارێزەران و چالاکانی خوێندکاری و پارێزەرانیش چەند توێژێکی دیکە بوون کە ژمارەیەکی زۆریان بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتیی دژی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراون.

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code