ئەمڕۆ ڕێکەوتی 22 كانونی دووه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ڕاگواستنی دوو زیندانیی سیاسی بۆ بەندیخانەی ورمێ

زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی سەلاح شەریفزادە خەڵکی بۆکان کە لە هاوینی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەسبەسەرکرابوو، دوای چوار مانگ بەبێ دادگایی کردن ڕەوانەی گرتووخانەی بۆکان کرا و ڕۆژی هەینی گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو لە ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی لە کاتی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە جادەی ورمێ_ میاندوا بە تۆمەتی هاوکاریی لە گەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ورمێ کرا و دواتر گواسترایەوە بۆ بۆ کان و دوای ٦ مانگ بێ دادگایی کردن دووبارە ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرایەوە.
هەروەها هاونیشتمانیەکی دیکەی کورد بە ناوی شێرزاد کەریمی خەڵکی ورمێ کە دوو مانگ بەر لە ئێستا دەسبەسەر وهیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەردەستدا نەبوو، بە تۆمەتی هاوکاریی لە گەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرا.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، حوسێن باقری ناسراو بە “ژاکان باران” بە تۆمەتی دژایەتیی کردنی نیزام، بێڕێزی بە پیرۆزییەکان و هاندانی خەڵک لە دنیای مەجازیدا دژی ڕێژیم، دوو جار بانگهێشتی دادگای ئینقلاب لە شارستانی مەلەکشاهی کرا و بە هۆی ئامادە نەبوونی دادوەر دادگایی نەکرا و دواتر ڕۆژی ٢٤ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و دوای ١٥ ڕۆژ، بە بارمتە ئازاد کرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code