ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 حوزه‌یران ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

٧ کەس لە کوردستان سزای 18 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا

دادگای ئینقلابی شاری سەردەشت ٧ کەسی خەڵکی ڕەبەتی سەرجەم بە ١٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی مەحکووم کردووە.

جەعفەر ڕەسووڵپوور، بەهمەن دەندانساز، محەممەد لەیلانە، محەممەد سویرو و ڕەسووڵ محەممەدئەمینی بە بڕیاری دادگای شۆڕش هەر کامیان سزای یەک ساڵ و ٦ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپاوە و دوو لاوی دیکەی خەڵکی گوندێکی سەر بەو شارەش بە ناوەکانی وەفا و محەممەد بە ١٠ ساڵ زیندانی مەحکووم کراون.

شایانی باسە ئەو حەوت کەسە هاوینی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش یەک مانگ لە گرتنگە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون و ئێستا لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سەردەشت بە تۆمەتی “هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی مەحکووم کراون.

جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی سێ مانگی پاییزیشدا 201 کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون. ژمارەیەک لەوان دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان تا کاتی دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و 66  کەس لەوان حوکمی 2 مانگ تا 15 ساڵ (سەرجەم 1786 مانگ) زیندانییان بەسەردا سەپابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code