ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 حوزه‌یران ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

هێزە ئینتزامییەکان لە سنووری نەوسوود  شمەکی کۆڵبەرانیان ئاگر دا

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە نەوسوود پاش دەسبەسەرکردنی پۆلێک کۆڵبەر بارەکانیان لێ زەوت کردن و سوتاندیانن.

ڕۆژی دوو شەممە ١٧ی بەفرانبار ١٣٩٧، هێزە ئینتزامییەکانی رژیم لە سنووری نەوسوود دەستیان بە سەر کەل و پەل و باری ژمارەیک لە چەکدارەکاندا گرتووە و دوای گواستنەوەی بۆ بنکەیەکی سەربازی لەو ناوچەیە ئاگریان لە شت و مک و کاڵاکان بەرداوە.

هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوە رۆژی چوارشەمەمە ١٩ی بەفرانبار ١٣٩٧ هەتاوی، بە هۆی تەقەی هێزە سەربازی و چەکدارەکانی رژیم لە بەرزاییەکانی سنووری بانە، کۆڵبەرێک بە ناوی “حسێن رەسووڵپوور” تەمەن ٤٠ ساڵان، خێزاندار و باوکی دوو مناڵ، چەند فیشەک بەر لاقی کەوتووەو بە خەستی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە کوردە لە لایەن هاوڕێکانییەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی بانە و سەرەڕای خەستی برینەکانی بەڵام بە گشتی باری تەندروستی جێگیرە.

شایانی باسە لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە تا ئێستە لە سنوورەکانی کوردستان ١٨ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون. هەروەها لە وەرزی پاییزیشدا 70 کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری‌ و، ڕەفتاری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەو 70 کەسە 23 کەس کوژراون و 47 کەسیش بریندار بوون.

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code