ئەمڕۆ ڕێکەوتی 22 كانونی دووه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

دانپێدانانی موحسێن ڕەزایی لەسەر بە ئەنقەست بەکوشتدانی هەزاران کەس لە شەڕی ٨ ساڵە لەگەڵ عێڕاقدا

موحسین ڕەزایی فەرماندەی پلەبەرزی سپای پاسداران لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە تازەترین تویتی خۆیدا، دانی بەوە داناوە، کە بۆ خەڵەتاندنی دوژمن لە عەمەلیاتی کەربەلای ٤ بە ئەنقەست سەربازەکانیان بەکوشتن داوە.

لە عەمەلیاتی کەربەلای ٤، هەزاران سەربازی ئێرانی کوژران و ئێستاشی لەگەڵ بێ ئامارێکی درووست لەو بارەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

دەگوترێ هێندێک لە فەرماندەکان و بەرپرسانی سپا ئەوکات دەیانزانی کە کات وساتی عەمەلیاتی کەربەلای ٤ ئاشکرا بووەو دەبێ ئەو عەمەلیاتە ڕابگرن، بەڵام موحسێن ڕەزایی و هاشمی ڕەفسەنجانی بڕیاری ئەو عەمەلیاتەیان بە مەبەستی”فریودانی دوژمن” دەرکرد و، لە ئاکام‌دا خەسارێکی زۆری گیانی لە سەربازەکانی ئێران کەوت و، تەنیا ١٧٥ مەلوانی ئێرانی لەو عەمەلیاتە‌دا لە لایەن سپای بەعسەوە زیندەبەچاڵ کران.

مەبەست لە عەمەلیاتی کەربلای٤ داگیرکردنی شاری “بەسرە” بوو کە لە رۆژی ٥ی بەفرانباری ساڵی ٦٥ی هەتاوی بەڕێوەچوو ، بەڵام پاش ٢٤ کاتژمێر بەخسار و زیانێکی زۆرەوە کۆتایی پێ‌هات و بە یەکێک لە گەورەترین شکستەکانی ئێران لە شەڕی ٨ ساڵە دێتە ئەژمار.

موحسێن ڕەزایی یەکێک لە بڕیاردەرانی ئەو عەمەلیاتە کە بۆ بە هۆی کوژرانی هەزاران لاوی ئێرانی لە ساڵیادی عەمەلیاتی کەربەلای٤ ڕایگەیاند کە لە ژیرناوی “فریودانی دوژمن” هەزاران سەربازیان بەئەنقەست بە کوشت داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code