ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ته‌قینه‌وه‌ی‌ مین له‌ دێهلۆران 2 كوژراو و بریبنداری‌ لێكه‌وته‌وه‌

به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ مین له‌ ناوچه‌ی‌ دێهلۆران 2 كه‌س كوژران و بریندار بوون. به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ ڕۆژی‌ ڕابردوو له‌ نیزیك ئاوایی جلیزی‌ خوارووی‌ سه‌ربه‌ شاری‌ دێهلۆران دوو لاوی‌ ته‌مه‌ن 32 و 18 ساڵ له‌ سنووری‌ عێراق به‌ هۆی‌ مینی‌ چێندراوی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران كوژران و برینداربوون.

مه‌جید نادری‌ به‌خشداری‌ موسیان، وێڕای‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی‌ ڕوودانی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ شرهان گوتی‌، ئه‌و دوو برا‌یە خه‌ڵكی‌ ئاوایی جلیزی‌ خواروو بوون و ‌ ناوه‌كانان بریتییە لە‌ محه‌ممه‌د و ئه‌حمه‌د تەبەری و ‌ به‌ هۆی‌ مینی‌ به‌جێماوی‌ شه‌ڕی‌ 8 ساڵه‌ی‌ نێوان ئێران و عێراق تووشه‌ ئه‌و ڕووداوه‌ هاتوون.

ناوبراو گوتی‌، له‌و ڕووداوه‌دا محه‌ممه‌د تەبەری‌ به‌ هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ مین لاقێكی‌ پەڕیوە‌ و ئه‌حمه‌د تەبەری‌ش له‌ جێدا گیانی لە دەست داوە. شایانی‌ باسه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ دوو حه‌وتووی‌ ڕابردوودا ئەوە چه‌ندمین جارە کە له‌ پارێزگای‌ ئیلام مین بەڕووی خەڵکی مەدەنی‌دا دەتەقێتەوە و ئەو ڕووداوانە قوربانییان لێدەکەوێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code