بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی پیرانشار چەند کۆڵبەری دیکە کوژراو و بریندار بوون.
رۆژی پێنجشەممە، 8ی سەرماوەز هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە پایگاکانی سەرسنوور هێرشیان کردۆتە سەر پۆلێک کۆڵبەر و لە ئاکامی ئەو هێرشەدا دووکۆڵبەر کوژراو و دوو کۆڵبەری دیکەش بە توندی بەیندار کراون.
فەرهاد و سدێق ماشکانێ دوو بران کە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ڕێژیم، فەرهاد کوژراوەو براکەشی بە برینداری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەو دوبرا لە سێ چۆمانی زێوکە، کەوتوونەتە بەر پەلاماری چەکدارەکانی رێژیم.
هەروەها بە پێی هەواڵێکی دیکە، لە ناوچەی کانی خودا، دوو کۆڵبەری دی بریندار بوون.
کوژرانی ئەو کۆڵبەرە لە حاڵێکدایە کە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٦ی سەرماوەزیش هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە پایگای بڕوێشکانی پۆلێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژ و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی مێهدی ئەمینی بریندار بووە.