ئەمڕۆ ڕێکەوتی 12 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

ناڕوونیی چارەنووسی دوو بەنکراوی سیاسیی کورد لە بۆکان

دوو بەندکراوی سیاسیی کورد سەرەڕای تێپەڕینی دوو ساڵ لە دەسبەسەرکرانیان هێشتا چارەنووسیان ناڕونە.

“جەماڵ یووسفی” خەڵکی گوندی “موشیرئاباد” و “حوسێن ئیبراهیم حەمزە” خەڵکی گوندی “قەرەگۆڵ”ی سەر بە شاری بۆکان، ماوەی دوو ساڵە بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراون، بەڵام هێشتا حوکم نەدراون و چارەنووسیان نادیارە.

ئەم دوو بەندکراوە ئێستا لە زیندانی ناوەندیی شاری بۆکاندا بەند کراون و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا، لە دەست پێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code