ئەمڕۆ ڕێکەوتی 12 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

هەواڵدەریی ئاسۆشەیتدپرێس لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگاداری ئەمریکاییەوە کە ناویان ئاشکرا نەکراوە، ڕایگەیاند، ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیەوێ لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان لە لاها، ئێران بە پێشێلکردنی کۆنڤانسیۆنی قەدەغەی چەکە کیمیاییەکان تۆمەتبار بکا.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە دەوڵەتی ئەمریکا پێی وایە ئێران چەکی کیمیاییی بەکار نەهێناوە، بەڵام کەرەستەکانی بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە چەکەی لەبەردەستدا هەیە.

ئاسۆشەیتدپرێس نووسیویەتی، ئەم بابەتە بە یاسادانەرانی ئەمریکاش ڕاگەیەندراوە، بەڵام خستنەڕووی ئەو تۆمەتە سزای بۆ ڕێژیمی تاران بەدوادا نایەت، بەڵام کیفایەتە بۆ ئەوەی لە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکە کیمیاییەکان سکاڵا لە دژی ئێران تۆمار بکرێ.

هەواڵدەریی ئاسۆشەیتدپرێس پێی وایە هێنانەگۆڕی تۆمەتی نوێ لە دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە لایەن دەوڵەتی دۆناڵد ترامپەوە هەنگاوێکی دیکەیە بۆ ئەوەی ڕێژیمی تاران زیاتر لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تەریک بخرێتەوە و گۆشەگیر بکرێت.

بە پێی کۆنڤانسیۆنی قەدەغەی چەکە کیمیاییەکان کە ساڵی ١٩٩٧ پەسند کراوە، بەرهەمهێنان، کۆگاکردن و بەکارهێنانی هەرچەشنە چەکێکی کیمیایی قەدەغەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code