۱۴ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری شاری ورمێ کوژرا

کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری شاری ورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی سەر سنوور گیانی لە دەستدا، لە مانگی ڕەزبەر ١٩کۆڵبەرو کوژراو بریندار بوون .

بە پێی ڕاپورتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری مەڕگەوەڕی ورمێ لە شارۆچکەی سیلوانا ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆمەڵیک کۆڵبەر لەو ناوچەیە کرد، لە ئاکامی ئەودەست‌ڕێژیدا کۆڵبەرێک بە ناوی زەکەریا بەکری کوڕی عەلی خەڵکی گوندی حەلج‌ گیانی لە دەستدا.

جێ ئاماژەیە ناوبراو هیچ کەلۆپەلێکی قاچاقی پێ نەبووە و بێ ئەوەی ئاگادار بکرێتەوە دەست‌ڕێژیان لێ کردووە و گیانی لەدەست داوە ، و هاوکات لە گەڵ ئەو ڕووداوە کەلۆپەلی کۆڵبەران لە لایەن هێزەکانی سەر سنوور زەوت کراوە و لە چوار حەفتەی ڕابڕدوودا تا ئێستا سەرجەم ١٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورێکان کوژڕاو ویان برینداربوون کە ١٥ کەسیان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سنووری کۆماری ئیسلامی و ٥کەسی دیکەش بە ڕوداوی سروشتی و یان تەقینەوەی مین بوونتە قوربانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code