ئەمڕۆ ڕێکەوتی 24 ئاب ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان: تێرۆر و تێرۆریزمی دەوڵەتی مەحکوومە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەرەبەری 22ی پووشپەڕدا، ساڵیادی تێرۆری دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک تێرۆری ئەم ڕێبەرە پڕشکۆیەی کوردی مەحکووم کرد.

دەقی بەیاننامەکە:

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لەو باوەڕەدایە، داخوازی و مافی بنەڕەتی خەڵکی کوردستان لە گۆڕ نانرێ.

ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕ، ڕۆژێک بۆ مەحکوومکردنی تێرۆر و تێرۆریزمی دەوڵەتی لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، لەوەها ڕۆژێکدا، دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو سکرتێری حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی وتووێژ لەگەڵ نوێنەری دەوڵەتی ئێران و لە پشت مێزی وتووێژ لە شاری ڤییەنی وڵاتی ئوتریش، کرایە ئامانجی هێرشی تێرۆریستی و لەگەڵ دوو کەس لە هاوڕێیەکانی کوژران.

ناولێنانی ئەم ڕۆژە لە داهێنان و پێشنیاری ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان و بەڕێوەبەرانی لە چەند ساڵی ڕابردوودا بووە. ئەم ڕێکخراوەیە بە پێداگری لەسەر هەڵوێستی پێشووی خۆی لەگەڵ تێرۆریزم و لێکەوتەکانی، بەتایبەتی تێرۆریزمی دەوڵەتی و هەوڵدان بە سڕینەوەی فیزیکی و تێرۆری کەسەکان و دژبەرانی دەوڵەتی لە هەر کاتێک و شوێنێک و بە هەر بیانوو و ئامانج و مەبەستێک کە ڕوو بدات، جێگای پاساوهێنان نییە و مەحکووم دەکرێت.

ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان، وێڕای مەحکووم کردنی دووبارەی تێرۆری دوکتور قاسملوو، درێژەی تێرۆر، ئێعدام و یان زیندانکردن و بەندکرانی ڕێبەران و چالاکانی کۆمەڵگای سیاسی و مەدەنیی کوردستان، بە لە گۆڕنانی داخوازییەکانی مافی خەڵکی کوردستان بە دوور لە پاساو دەزانێ و پێداگری لە سەر مافەکانی کورد و دابینکردنی ئازادی و مافی دێموکراتیک و فێدراڵی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات.

 

 

ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان

ڕێکەوتی ٢١ پووشپەڕی ٩٧

١٢ی جوولای ٢٠١٨

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code