ئەمڕۆ ڕێکەوتی 24 ئاب ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

شەهاب ئەحمەدی ئازەر لە نەغەدە دەستبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە 19ی پووشپەڕ ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە شاری نەغەدە هێرشیان کردە سەر ماڵی شەهاب ئەحمەدی ئازەر، چالاکی سیاسیی کوردی ئەو شارە و دەسبەسەریان کرد.

شەهاب ئەحمەدی ئازەر خوێندکاری قۆتاغی دوکتۆرای بواری بیۆمیکانیک و دانیشتووی شاری نەغەدەیە و هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش هێرش بۆ سەر ماڵەکەی و پشکنینی تەواوی ئەو شوێنە، بەهۆکاری نادیار ناوبراویان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نەزانراویان گواستووەتەوە.

شەهاب ئەحمەدی ئازەر بەهاری دوو ساڵ لەوە پێشیش بەتۆمەتی “ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیرا و پاش تێپەڕاندنی قۆناغی لێکۆڵینەوە پەروەندەکەی درایە دادگای شۆڕشی ورمێ و  سزای ۶ مانگ زیندانی و ۶۰ زەبری لێدانی قامچیی بەسەردا سەپێندرا.

شایانی باسە شەهاب ئەحمەدی ئازەر ڕەشەممەی ۹۴ لەو بەربژێرانەی بوو کە خۆی بۆ نوێنەرایەتیی مەجلیس کاندید کردبوو، بەڵام سەڵاحییەتەکەی لەلایەن شۆرای نیگابانەوە ڕەت کرایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code