ئەمڕۆ ڕێکەوتی 9 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئامریکا: ڕێژیمی‌ ئێران 5 هه‌زار كه‌سی له‌ خۆپێشاندانه‌كانی‌ ئه‌و دواییانه‌ ده‌سبه‌سه‌ر كردووه‌

مایك پۆمپئۆ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریکا کۆماری ئیسلامی بەجینایه‌تكار ناو برد و گوتی‌: له‌ خۆپێشاندانه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی‌ خه‌ڵك، 5 هه‌زار كه‌سی به‌ ئاشكرا ده‌سبه‌سه‌ر كردووه‌.

مایك پۆمپئۆ له‌ تویتێری‌ خۆیدا ده‌نووسێ: ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ ئێران 5 هه‌زار ده‌سبه‌سه‌ركراوی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ 30 ژن له‌سه‌ر حیجاب زیندانی‌ كراون. به‌ سه‌دان د‌ه‌روێش، چالاكانی‌ ژینگه‌پارێزی‌، 400 كه‌س له‌ ئه‌هواز، 30 جووتیار له‌ ئیسفه‌هان، كۆمه‌ڵێك چالاكی‌ سیاسی و مه‌ده‌نی‌، هه‌موو له‌ لایه‌ن ڕێژیمی‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر كرابوون و ئه‌وه‌ به‌ هه‌قی خه‌ڵك نازانێ و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ ڕێز له‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ بگیردرێ.

له‌ مانگی‌ به‌فرانباری‌ ساڵی‌ ڕابردوو سه‌باره‌ت به‌ گرانی شتومه‌ك له‌ ئێران و به‌ تایبه‌ت له‌ شاری‌ مه‌شهه‌د یه‌كه‌م ناڕه‌زایه‌تی‌ سه‌ری هه‌ڵدا و پاشان زیاتر له‌ 100 شاری‌ دیكه‌ی‌ ئێرانی‌ گرته‌وه‌. سه‌ره‌تا دژی‌ گرانی‌ دروشمیان دا و، پاشان به‌ ڕاشكاوی‌ خوازیاری ڕووخانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی بوون و ڕێژیمی‌ ئێرانیان به‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری‌ وڵاتان و، پاره‌ی‌ خه‌ڵك له‌ وڵاتانی‌ سووریه‌، عێراق، لوبنان و یه‌مه‌ن خه‌رج ده‌كرێ و هه‌روه‌ها له‌ به‌شێك له‌ خۆپێشاندانه‌كان باس له‌ گه‌نده‌ڵیی گه‌وره‌ی‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ ڕێژیم كرا و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ و ڕێگریی له‌ ئازادییه‌كانی‌ مرۆڤ و چه‌وساندنه‌وه‌ی‌ كه‌مینه‌ نه‌ته‌ویی و ئاینییه‌كان له‌ هۆكاره‌كانی‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی‌ خه‌ڵك بوون. ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی‌ هه‌تا ئه‌و په‌ڕی‌ خۆی‌ ڕویشت و له‌ ئاكامدا دروشمی‌ بڕووخێ دیكتاتۆری بیسرا.

مایك پۆمپئۆ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێرانی‌ به‌ جینایه‌تكار زانی‌ و گوتی‌ : به‌زە‌یی به‌ خه‌ڵكی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ خۆی دانایه‌ و به‌ شێوه‌ی‌ دڕندانه‌ هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و به‌ندكراوانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌كا و ئێستا كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌و سیستمه‌ بڕووخێندرێ و ئێمه‌ش به‌ هه‌موو تواناوه‌ پشتیوانی‌ له‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code