ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

فارووق ڕۆسته‌می له‌ سنه‌ ده‌سبه‌سه‌ر کرا

له‌ درێژه‌ی ڕه‌وتی ده‌سبه‌سه‌رکردنی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی چالاکانی کورد، ئیتلاعاتی شاری سنه‌ لاوێکی “خه‌ڵکی بۆریه‌ر”ی ده‌سبه‌سه‌ر کرد.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی جۆزەردان ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌ “فاڕوق ڕۆستەمی”ی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ بانگ کردووه‌ و پاشان دەسبەسەری کردووه‌.

فاڕووق ڕۆسته‌می خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و تا ئێستا هۆکاری گرتن و شوێنی ڕوونی به‌ندکرانی ئاشکرا نه‌کراوه‌. ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ماوه‌یه‌ک له‌وه‌ پێش برایه‌کی ناوبراو به‌ ناوی باقڕ ڕۆسته‌می ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو و ئێستا دوو که‌س له‌و بنه‌ماڵه‌یه له‌ گرتنگه‌کانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کاندا‌ چاره‌نووسیان ناڕوونه‌.

شایانی باسه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا لانیکه‌م 104 که‌س له‌ کوردستان به‌ تۆمه‌تی چالاکی ئه‌منیه‌تی و سیاسی له‌ دژی کۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر کراون که‌ ژماره‌یه‌ک له‌وان پاش دادگایی سزای قورسی زیندانیی درێژخایه‌نیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code