ئەمڕۆ ڕێکەوتی 23 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

هەڕەشەکردنی ئیتلاعات له‌ ماكۆ له‌ چالاكێكی‌ ئابووریی ئه‌و شاره‌

وه‌زاره‌تی‌ ئیتلاعات له‌ شاری‌ ماكۆ به‌ توندی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ شاهین دێهقان مێشداری‌ ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌ن و پێیان گوتووه‌ كه‌ ده‌بێ واز له‌و كاره‌ بێنی.
به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ هێرانا، شاهین دێهقان له‌ به‌هاییه‌كانی‌ شاری‌ ماكۆیه‌ و ماوه‌ی‌ 17 ساڵی‌ له‌ بواری‌ مێشدارییه‌وه‌ چالاكی ده‌كا و هێزه‌كانی‌ ئیتلاعات 10 ڕۆژیان مۆڵه‌ت پێداوه‌ كه‌ مێشه‌كانی‌ بفرۆشی ه‌ واز له‌و كاره‌ بێنێ ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی‌ بڕیاری‌ ئیتلاعات هه‌ڵوێست بگرێ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ زیندانی‌ كردنی‌ لێكراوه‌ و هه‌موو كه‌ندووه‌كانیشی ده‌ستی‌ به‌سه‌رداده‌گیرێ.
شاهین دێهقان پێشتریش له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئیتلاعات بانگ كرابوو و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێكرابوو به‌ڵام وه‌ڵامی‌ نه‌دابوونه‌وه‌.
له‌ حاڵێكدا له‌ ئێران پێش به‌ چالاكییه‌ ئابووریی به‌هاییه‌كان ده‌گیردرێ كه‌ له‌ شه‌هێندوخت مه‌ولاوێردی‌، ڕاوێژی‌ تایبه‌تی‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانیی سه‌ركۆمار له‌ كاروباری‌ مافی شارۆمه‌ندی‌ ساڵی‌ پێشوو رایگه‌یاندبوو كه‌ سه‌باره‌ت به‌ داخستنی‌ شوێنی‌ بازرگانیی به‌هاییه‌كان، له‌ لایه‌ن جێگرایه‌تیی حقووقیی سه‌ركۆماری بڵاوكراوه‌یه‌ك ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه‌ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ڕێكارێك بۆ ئه‌و كه‌مینه‌ مه‌زهه‌بییان بدۆزرێته‌وه‌.
پێویست به‌ ئاماژه‌ كه‌ به‌هاییه‌كانیش وه‌ك كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان ناتوانن به‌ ئازادانه‌ بیروباوه‌ڕی‌ مه‌زهه‌بیی خۆیان ده‌رببڕن و به‌ شێوه‌ی‌ سیستماتیك ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌ له‌ حاڵێكدا به‌ پێی‌ ماده‌ی‌ 18 جاڕنامه‌ی‌ جیهانیی مافی مرۆڤ و ماده‌ی‌ 18ی‌ بڕیارنامه‌ نێوده‌وڵه‌تی مافی مه‌ده‌نی‌ و سیاسی، هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ ئازادیی دین و گۆڕینی‌ دین و باوه‌ڕه‌كانی‌ خۆی‌ ده‌رببڕێ‌ و هه‌روه‌ها به‌ ئاشكرایی بانگه‌شه‌شی بۆ بكا.
له‌ ماده‌ی‌ 77 جاڕنامه‌ی‌ مافی شارۆمه‌ندیشدا هاتووه‌ كه‌ به‌ له‌به‌ر چاو گرتنی‌ قانوون و به‌ بێ هه‌ڵاواردن هه‌موو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ كاروكاسبێك بۆ خۆی‌ هه‌ڵبژێری. هیچ كه‌س ناتوانێ به‌ هۆی‌ نه‌ته‌وه‌یی، مه‌زهه‌بی، ڕه‌گه‌زایه‌تی و یا جیاوازیی بیروڕا له‌ هوگرایه‌تیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئه‌و مافه‌ له‌ كه‌س بستێنێ.
به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌ ناڕه‌سمییه‌كان له‌ ئێران زیاتر له‌ 300 هه‌زار كه‌س له‌ به‌هاییه‌كان له‌ ئێراندا ده‌ژین به‌ڵام به‌ پێی‌ قانوون بنه‌ڕه‌تیی ئێران ته‌نیا ئیسلام، مه‌سیحی‌ و یه‌هوودی‌ و زه‌رتۆشت به‌ ڕه‌سمی‌ ناسراوه‌ و به‌هاییه‌كانی‌ به‌ ڕه‌سمی‌ نه‌ناسراون. به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ ڕابردوودا به‌ شێوه‌ی‌ سیستماتیك مافی به‌هاییه‌كان پێشێلكراوه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code