ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی دووه‌م ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

منداڵێک لە سەوڵاوا بە هۆی تەقینەوەی مین هەر دوو دەستی لە دەست دا

تەقینەوەی مین لە پارێزگای سنە قوربانیی دیکەی لێ کەوتەوە.

ڕۆژی هەینی ٢١ی بانەمەڕ، لە گوندی “ژنێن”ی شاری سەوڵاوا منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی شایان فەرەجی بە هۆی تەقینەوەی هەر دوو دەستی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “زرێبار خەبەبر” شایان فەرەجی دانیشتووی شاری سنەیە و دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، لە ڕێگای نێوان مەریوان_سنە لە نزیک گوندی “پێچوێن” سەر بە ناوچەی “کەڵاتەرزان” چەند میترێک دوور لە بنەماڵەکەی مینێکی چێندراوی پێدا تەقیەوە و هەر دوو دەستی و هەروەها چاوێکی لە دەست دا.

برینداربوونی شاهۆ فەرەجی بەهۆی تەقینەوەی مین لە حاڵێک دایە کە ژمارەی قوربانیانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم 46 کەس بووە. وردەکارییەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن لەو 46 کەسە 38 کەسیان بریندار و نقوستان بوون و 8 کەسیشیان گیانیان لە دەست داوە؛ به‌ڵام بە دڵنیاییەوە ئاماری ورد و ده‌قیقی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین _ بەهۆی ئەوەی‌ هه‌واڵده‌رییه‌ ڕه‌سمییه‌کان خۆ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌بوێرن یان ناوی قوربانیان ئاشکرا ناکه‌ن_ له‌وه‌نده‌ زیاتره‌ که‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆماری کردوه‌.

شایانی باسە لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە تا ئێستا لانیکەم 11 کەس بەهۆی تەقینەوەی مین لە کوردستان کوژراون و بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code