ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ده‌سبه‌سه‌رکردنی چه‌ند لاوی کورد له‌ بۆکان و مه‌ریوان

ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ شاره‌کانی بۆکان و مه‌ریوان ڕه‌شبگیرێکی دیکه‌یان له ‌لاوانی کورد خستووه‌.

ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆکان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، 2ی خاکه‌لێوه‌ که‌سێکی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌یان به‌ناوی “بێهزاد سه‌لیم‌زاده”‌ ده‌سبه‌سه‌ر کردوه‌. به‌پێی زانیارییه‌کان ناوبراو به‌ تۆمه‌تی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌ ڕێوڕه‌سمه‌ نه‌ورۆزییه‌کان له‌ چیای به‌رده‌زه‌رد گیراوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ شاره‌دێی “نێ”ی مه‌ریوان دوو لاو به‌ ناوه‌کانی “کۆسار ئەرژەنگی” و سەلاح ئەمیا” که‌ وێڕای کۆمه‌ڵێک لاوی دیکه‌ له‌ ڕه‌شبگیرهی هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کاندا ده‌سبه‌سه‌ر کرابوون، هێشتا له‌ به‌ندیخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات‌ دان و چاره‌نووسیان ناڕوونه‌.

جێی باسه‌ لە ماوەی ساڵی 1396دا ئەوەندەی سەرچاوەکانی هەواڵ پشتڕاستیان کردووەتەوە و دەستیان بە زانیارییەکان ڕاگەیشتووە، 667 کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. لەو 667 کەسەی لە ماوەی ئەمساڵدا دەسبەسەر کراون، لانیکەم 52 کەسیان دادگایی و سزای لە شەش مانگ تا سزای درێژخایەنی 30 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە و سەرجەم 2869 مانگ (88939 ڕۆژ) زینداییان بەسەردا سەپاوە. هەروەها 6 بەندکراوی کوردیش بە تۆمەتی محاربە و ئەندامەتیی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆن سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە و 10 بەندکراوی کوردیش لەژێر ئەشکەنجەدا و لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکاندا گیان لێ ئەستێندراوە.

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code