۵ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

گرتنی ۶۲۸ کەس و کوشتن و بریندارکردنی ۱۶۵ کۆڵبەر

لە سەرەتای ئەمساڵەوە ۶۲۸ کەس لە کوردستان گیراون و ۱۶۵ کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون.
لە دوو مانگی زستانی ئەمساڵدا ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان ۱۷۸ کەسیان دەسبەسەر کردوە. لەو ماوە زەمەنییەدا ۲۰ کەس لەوان دادگایی کراون کە سەرجەم ۷۲۱ مانگ زیندانیی تەعزیرییان بەسەردا سەپاوە. هەر لەو دوو مانگەدا دوو بەندکراوی سیاسیی کورد بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبە کوردییەکان سزی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە و ۶ بەندکراوی کوردیش کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباردا گیراوبوون، لە زیندان و لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لێ ئەستێندراوە.
لە ماوەی دوو مانگی زستانی ئەمساڵدا ۲۷ کۆڵبەر و کاسبکاری کوردی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی کە ۱۰ کەس لەوان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کوژراون و ۱۷ کەسیشیان بریندار بوون.
بەپێی ئاماری ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی ڕێبەندان لانیکەم ۶۲۸ کەس لە کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەسبەسەر کراون و ژمارەی کۆڵبەرە کوژراو و بریندارەکانیش لەو ماوە زەمەنییەدا ۱۶۵ کە بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code