ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

بەردەوامیی بێبەشیی محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری له‌ مەرەخەسیی دەرمانی

محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری زیندانی سیاسیی کوردی بەندکراو له‌ زیندانی ورمێ که‌ ‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌وساڵ به‌ هۆی ناره‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی بەندکرانی و پێشێلکردنی مافی زیندانیان له‌ زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج ڕا بۆ زیندانی ورمێ گوسترایه‌وه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشیی گۆڕچیله‌کانی پێویستیی بە مەرەخەسی و چارەسەری پزیشکییە، بەڵام تا ئێستا لەو مافە بێبەش کراوە.
ناوبراو له‌ كۆنترین به‌ندكراوانی‌ سیاسیی ئێرانه‌ و ماوه‌ی‌ ٢٤ ساڵ له‌ زیندانه‌كانی‌ ڕێژمی‌ ئێراندا بەند کراوە.‌ محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری‌، كوڕی‌ حه‌مدوڵا، ساڵی‌ ١٣٥٠ له‌ دایك بووه‌ و ساڵی‌ ١٣٧٣ لە بۆکان به‌ تۆمه‌تی‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانی‌ دژبه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
ناوبراو سەرەتا حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا و پاش 5 ساڵ سزای ئێعدامەکەی بۆ زیندانی تاهەتایی گۆڕدرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code