۸ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۸ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سێ کەس لە ئاوایی تەوریوەر دەسبەسەر کران

سێ کەسی خەڵکی ئاوایی تەوریوەری سنە لەلایەن ناوندە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کران.
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕۆژی سێشەممە، ۲۲ی سەرماوەز پەلاماری گوندی تەوریوەریان داوە و سێ لاوی ئەو گوندەیان بە ناوەکانی فاتێح حاجی ئەحمەدی، ئارام و بێهنام عەلی ڕەزایی دەسبەسەر کردوە.
شایانی باسە کە لە وەرزی پاییزی ئەمساڵدا لانیکەم ۲۵۰ کەس لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراون و ژمارەیەکی زۆر لەوان سزای قورسی زیندانیان بەسەردا سەپاوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code