ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمە، “باران ساعدی” چالاکی مەدەنی و مافی ژنان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: ئەم چالاکە مەدەنییە دوای ئەوەیکە لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی ژن (٨ی مارس) بەشداریی کردبوو، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر کراوە.
باران ساعدی پێشتریش چەندین جار بانگ و لێپرسینەوەی لێ کرابوو کە دوایین جار لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژینا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر و دوای نزیکەی ٢ مانگ ئازاد کرابوو.