ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەمە، هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی سەید “فەخرەدین تاهیری” ٢٤ ساڵە کوڕی سەید موسلیح، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: هێزە ئەمنییەکان بەبێ حوکمی دادوەر و بە هاتوهاوار و شکاندنی دەرگا و پەنجەرە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی فەخرەدین و دوای پشکنینی ماڵەکەیان ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم لاوە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.