ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له شاری ماکۆ که‌سێکی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌یان به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی حیزبێکی کوردی ده‌سبه‌سه‌ر کردوه. له شاری چاڵدورانیش هه‌ر به‌و تۆمه‌ته 5 که‌سیان ده‌سبه‌سه‌ر کردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ماکۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 18ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هه‌ڵی کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی مسته‌فا عوسمانی و له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ شوێنی نادیاریان بردوه. ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵه‌ی مسته‌فا عوسمانی ده‌ڵێ هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی پشکنینی ماڵێ و ده‌سبه‌سه‌رکردنی ناوبراویان پێ نه‌بوه و سه‌ره‌ڕۆیانه گرتوویانه و پێیان گوتوین که به‌هۆی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردی ده‌سبه‌سه‌ریان کردوه.
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ڕۆژی چوارشه‌ممه، 17ی خه‌زه‌ڵوه‌ریش له شاری چاڵدوڕان سێ که‌س هه‌ر به هه‌مان هۆ ده‌سبه‌سه‌ر کراون که ناوه‌کانیان “که‌ماڵ حه‌یده‌رانلوو”، “به‌همه‌ن برووکی”، “محه‌ممه‌د خه‌لیلی”، ” خالس حەیدەرانلوو”، ” ئیدریس حەیدەرانلوو” و ” غەزنەفەر حەیدەرانلوو” ڕاگه‌یه‌ندراوه و گوتراوه له کاتی ده‌سبه‌سه‌رکرانیاندا لێیان دراوه و سووکایه‌تیی زۆریان پێ کراوه.
شایانی باسه دوای شه‌ڕ و پێکدادانه‌که‌ی ڕۆژی 12ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ناوچه‌ی چاڵدورانی ورمێ له نێوان حیزبێکی کوردی و هێزه ئینتیزامییه‌کان که کوژرانی 8 که‌س له هێزه‌کانی ڕێژیمی لێ که‌وته‌وه، بارودۆخی ئه‌و ناوچه‌یه زیاتر له جاران ئه‌منیه‌تی کراوه